رانیە؛ لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ شوباتدا گەنجان کتێبەکانی ئۆجالانیان نمایش کرد
بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلی کورد، ژنانی گەنجی تێکۆشەر کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کوردیان لە ڕانیە نمایش کرد.
بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلی کورد، ژنانی گەنجی تێکۆشەر کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کوردیان لە ڕانیە نمایش کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین بە دانانی ستاندی کتێب پیلانگێڕی ١٥شوباتیان شەرمەزار کرد .
وەک خۆیان دەڵێن ئامانجیان لەم چالاکیە زیاتر بڵاوکردنەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە و ئاشناکردنی ھاوڵاتیانە بە بیرکردنەوەکانی ڕێبەر ئۆجالان.
ف.ق