رێگە نادرێت شاندێکی ئیتاڵی سەردانی مەخمور بکات

عێراق رێگە نادات شاندێکی ئیتاڵی سەردانی کەمپی مەخمور بکات.

شاندێکی ئیتاڵی کە لە ژمارەیەک چالاکوان، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، رۆژنامەنووسان، نووسەر و پزیشکان پێکدێت کە هەموو ساڵێک بۆ هاوکاری سەردانی کەمپی مەخمور و شەنگال دەکەن، ئەمڕۆ هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە کەمپی مەخمور بەڵام لەلایەن عێراقەوە رێگریان لێکرا.

شاندەکە لە خاڵی کۆنتڕۆڵی عاجی عەلی ناوچەی گەیارەی موسڵ راگیرا و شاندەکە ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە.

راگەیەندرا کە لەسەر رێگەی موسڵ – بەغدا ماوەیەکی زۆر مانەوە و مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵداکرا. بە ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی ئەندامانی شاندەکە بۆ بەغدا گواسترانەوە.

شاندە ئیتاڵیەکە تاوەکو ئێستاش لە بەغدا رادەگیرێت.

ف.ق