'رۆحی بەرخودانی سارا لەگەڵ گەریلا ژنەکانە'
یەک لە گەریلاکانی هەپەگە سەرحەت ژێهات باسی لەوەکرد کە رۆحی بەرخودانی سارا لە تونێلەکانی شەڕدا لەگەڵ گەریلا ژنەکانە.
یەک لە گەریلاکانی هەپەگە سەرحەت ژێهات باسی لەوەکرد کە رۆحی بەرخودانی سارا لە تونێلەکانی شەڕدا لەگەڵ گەریلا ژنەکانە.
لە گەریلاکانی هەپەگە سەرحەد ژێهات سەبارەت بە کۆمەڵکوژی پاریس قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
ژێهات سەرنجی بۆ سەر کاریگەری دژواری شەهیدبوونی سارا، رۆژبین و رۆناهی راکێشا و وتی، "پەیامی ئەوەی کە 'ئێمە ئیرادەی گەلی کورد بە فەرمی ناناسین و لە دژی کوردان ئێمە هەموو جۆرە هێرشێک ئەنجام دەدەین' درا. ژێهات وتی، "هەڤاڵ سارا یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بوو و ژنێکی پێشەنگی دێرسیم بوو. هەربۆیە هێرشی کرایەسەر. بۆ ژنانی کورد و ژنانی جیهان لە رووی ئازادییەوە سەرچاوەی سوودبەخشین بوو".
بزوتنەوەی ئازادی ژن کە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، لە دژی مێشکی پێنج هەزار ساڵە بووە شۆڕشێکی نوێ. ژنانی بندەست و کۆیلەکراو لە ناو پەکەکەدا ئازادییان دۆزیەوە. هەڤاڵ ساراش گوشاری بنەماڵە و رێبازی ژیانی کلاسیکی رەتکردەوە، تێکەڵ بە ریزەکانی ئازادیی پەکەکە بوو. لەناو ئەو تێکۆشانەی ئازادیدا بووە یەک لەوانەی کە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ رێیکرد. لەپێناو ئازادی ژنانی کوردستان تێکۆشانی گەورەی بەڕێوەبرد. ئەو تێکۆشانە ئێستا بەهەموو ناوچەیەکی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
بۆ ئێمە پێودانگی ئازادییە
هەڤاڵ سارا لە کتێبی 'ژیانی من هەمووکات شەڕ بوو' بە شێوەیەکی بەرجستە باسی خۆی دەکات. دەبێت هەمووان ئەو کتێبە بخوێننەوە و خۆیان پەروەردە بکەن. لە راستیدا ئەوەی لەو کتێبەدا گێڕدراوەتەوە، کەسایەتی جەنگاوەری ئاپۆییە. ژیانی هەڤاڵ ساراش هێمای کەسایەتی جەنگاوەری ئاپۆییە. هەڤاڵ سارا بۆ ئێمە پێودانگێکی ئازادییە، هەڤاڵ سارا و بەرخودانی پەکەکە لە زیندان لە بەرامبەر فاشیزم سەریان دانەنەواند فاشیزمیان شکستدا. بە شێوەی بەرجستە هەڵوێستی 'یان ژیانی ئازاد، یان تا کۆتایی بەرخودان'یان نیشاندا. چی دەبێت با ببێت جەنگاوەری ئاپۆیی خۆبەدەستەوەدان قەبوڵ ناکات. هەڤاڵ ساراش بەو رۆحەوە دەژیا. هەڤاڵ سارا بە تەواوەتی ژیانی خۆی بە شۆڕش بەخشی.
رۆژی بەرخودانی ئەو ئەو بەردەوامە
رۆحی بەرخودانی هەڤاڵ سارا ئێستاش بەردەوامە. دیارترین نمونەی ئەوە هاوڕێیانی ژنن کە لە تونێلەکانی شەڕ بەرخودان دەکەن و چالاکی گیانبازی پێکدەهێنن. وەک شوێنکەوتووانی ئەو تا کۆتایی ئێمە تێکۆشانی ئەو پەرە پێدەدەین و خاوەنداری لە شەهیدانمان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە تۆڵەیان بکەینەوە".
هـ . ب