رێکخستنی هەدەپەی شرنەخ ئیدانەی تاڵانکردنی دارستانەکانی کرد
رێکخستنی هەدەپەی شرنەخ ئیدانەی بڕینی دارەکانی کرد لەلایەن حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە و وتی: ئێمە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە دەنگ بەرز دەکەینەوە، با خەڵکی تورکیا دەنگمان ببیستن.
رێکخستنی هەدەپەی شرنەخ ئیدانەی بڕینی دارەکانی کرد لەلایەن حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە و وتی: ئێمە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە دەنگ بەرز دەکەینەوە، با خەڵکی تورکیا دەنگمان ببیستن.
لە ناوچەی بەستای شرنەخ، تاڵانکردنی دارستانەکان لە ژێر چاودێری دەوڵەتی تورک و جاشەکان بەردەوامە.
رێكخراوی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی شرنەخ لەدژی تاڵانكردنی دارەكان لە بەردەم بینای پارتەکەی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
له راگهیهندراوهكهدا کە پانکارت بە دروشمی "سروشت ژیانه، ژیان مهكوژن" بەرزکرایەوە، حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخ و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و رێکخستنی شرنەخ دەبەپە و دایکانی ئاشتی و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تژا) و خەڵکێکی زۆر بەشداربوون.
کامەران دەمیر هاوسەرۆکی هەدەپە لە شرنەخ ڕایگەیاند: لە کوردستان ئەو شوێنانەی کە وەک ناوچەی سەربازی ڕاگەیەندراوە هیچ یاسایەکی تێدانییە و دەسەڵاتداران دەتوانن هەرچی بیانەوێت لەم شوێنەدا بیکەن. پۆلیس و پارێزگار و قایمقام و جەندرمە دەسەڵاتی بێسنووریان هەیە لەو ناوچانەدا. ئەم خەڵکە و دامەزراوە بەرپرسانە هەموو جۆرە سیاسەتێکی دڕندانە لەو ناوچانەدا جێبەجێ دەکەن. پێیان وایە بە دەسەڵاتی بێسنووری خۆیان ئەم دزییە لە ڕۆژنامەنووسان و ڕای گشتی دەشارنەوە. ئەوان تەنها دارەکان نادزن، بەڵکو زیان بە مێژوو و داهاتووی ناوچەکە دەگەیەنن”.
سەڵاحەدین دەمیر ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەک دەنگ بەرزبکەنەوە لەدژی تاڵانکردنی دارەکان و وتی: ئەم هێرشە بەشێکە لە دوژمنایەتییەکانی دژی کورد. تاڵانکاری سروشتی لە هەموو شوێنێک هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی سیستماتیک لەم ناوچەیەدا ئەنجام دەدرێت. ئێمە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە دەنگ بەرز دەکەینەوە، با خەڵکی تورکیا دەنگمان ببیستن”.
حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەش وتی: ویژدانیان لە دەست داوە و گوێیان کەڕ بووە. بێ ویژدانەکان دارستانەکان وێران دەکەن؟ لە زۆر شوێن لەژێر ناوی 'پاراستنی ئاسایش' ئەم کارە دەکەن".
ف.ق