رێپێوانی ئازادی لە وان و قەرس بەردەوامە
'رێپێوانی گەورەی ئازادی' کە باسکێکی لە وانەوە دەستیپێکرد لە ناوچەی پایزاوا بەردەوامە، لە قەرسیش رێپێوانەکە دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
'رێپێوانی گەورەی ئازادی' کە باسکێکی لە وانەوە دەستیپێکرد لە ناوچەی پایزاوا بەردەوامە، لە قەرسیش رێپێوانەکە دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەپەبە) کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکان، دوای وان چوونە ناوچەی پایزئاوا. بەشدارووانی رێپێوانەکە لەبەردەم بینای دەم پارتی لە ناوچەکە لەگەڵ گەل گفتوگۆیان کرد.
هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە وتەیەکدا ئاماژەی بە سیاسەتی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک کرد بۆ بێبەشکردنی گەلی کورد لە مافەکانی و ئەوەی خستەڕوو، ئەو پارەیەی کە لە رەنجدەرانەوە کۆدەکرێتەوە بۆ چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد خەرج دەکرێت، هەربۆیە وڵاتەکە کەوتووەتە ناو گێژاوەوە.
جەختیشی کردەوە، چارەسەری پرسی کورد سود بە تورکیا دەگەیەنێت، هەربۆیە دەستیان بەو رێپێوانە کردووە و بۆ چارەسەری پرسی کوردیش سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی دیالۆگ و دانوستان. ئەوەشی خستەڕوو، کە "بۆ دانوستانیش عەبدووڵا ئۆجالان گرنگترین کاراکتەرە".
بەشداربووانی رێپێوانی گەورەی ئازادی بە هەلهەلە و دروشمەوە بەرەو ناوچەی ئەلباک بەڕێکران.
قەرس
بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵگرتنی گۆشەگیری و چارەسەرکردنی پرسی کورد بە رێگەی دیموکراتیک، ئەمرۆ لە قەرس دەست بە "رێپێوانی گەورەی ئازادی" کرا.
جەماوەرەکە کە هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) جەنگیز جیچەک، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) جیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەمئۆگیولاری و هاوسەرۆکی مەد توهاد-فەد کەرەم جانپۆڵاتیان لەناو داوە، دوای کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی لە ناوەندی شارەکە رێپێوانیان کرد.
لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'بژی بەرخودانی زیندانەکان'، 'بژی بەرخودانی ئیمراڵی' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.
هاوسەرۆکی هەدەکە جەنگیز چیچەک لە وتەیەکدا رایگەیاند، "پرسی کورد پرسی قەوارەیە. دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان بەرپرسیارێتی هەموومانە. ئەوە بژاردەیەک نییە، بەڵکوو ئەرکی ئێمەیە. ئەگەر گەل بۆ ئازادی خۆی هەڵسێتە سەرپێ، بە دڵنیاییەوە ئازاد دەبێت. سەرکەوتن بۆ ئەوانەیە کە هەنگاو دەنێن و دەکەونە رێ. ئێمە ناچارین ئەم جۆش و خرۆشە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بکەین و تا سەرکەوتن نەوەستین. سیستم دەیەوێت ئێمە لە رۆژەڤەکانی خۆمان دووربکەوینەوە. لەبەر ئەوە سەرباری کۆلۆنیالیزم و قڕکردنیش رۆژەڤی ئێمە بەڕێز ئۆجالانە. تا بەڕێز ئۆجالان لە ناو کەشێکی ئازاددا لەگەڵ گەل کۆدەبێتەوە، رێپێوانی ئێمە بەردەوام دەبێت. رۆژی پێکەوە کۆبوونەوەمان دەبێتە رۆژی ئازادیمان".
هـ . ب