'رێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' بە وتنەوەی سرود و ئاهەنگگێڕان بەردەوامە

'رێپێوانی رێزگرتن لە ئیرادە' کە بەرەو جۆلەمێرگ دەستیپێکردووە لە پێنجەم رۆژیدا بە وتنەوەی سرود و گێڕانی ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ بەردەوامە.

'رێپێوانی رێزگرتن لە ئیرادە کە لە دژی زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرگی دەم پارتی دەستیپێکرابوو، لە پێنجەم رۆژیدایە.

٣٥٠ کەس کە پەرلەمانتاران، هاوسەرۆکانی شارەوانی، نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکانیشیان لەناودایە، بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کردووە.

بەشدارووانی رێپێوانەکە شەو لە پارکی نۆردوزی ناوچەی پایزاوای وان مانەوە، لە بەرەبەیانیدا لە گۆڕەپانی ناوچەکە کۆبوونەوە و نانی بەیانیان خوارد و دوای پاککردنەوەی ئەو شوێنە بەرەو گەڕەکی خۆشەب بەڕێکەوتن.

بەشداربووانی رێپێوانەکە سرودەکانی 'گەڤەرە.. گەڤەرە'، 'چەرخا شۆڕش'یان وتەوە و بەردەوام دروشمی 'بژی بەرخودانی جۆلەمێرگ'یان وتەوە. بەشداربوانی رێپێوانەکە لە هەندێک شوێن وچانیاندا و گۆڤەندیان گێڕا. دواتر و پاش پێنج کیلۆمەتر لە رەکماڵی شێخ سەفائەدین پشوویان دایەوە و بریارە دوای دوو کاتژمێر حەسانەوە، جارێکی دیکە مەوداو پێنج کیلۆمەتر ببرن و بگەنە ناوەندی حەوانەوەی دۆغو و شەویش لەوێ بمێننەوە.

هـ . ب