رەژاک بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشیە ژنانی کەرکوک
خولێکی پەروەردەی فێربوونی دروومان کە لەلایەن (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات و بەشداربووانی خولەکە بڕوانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا.
خولێکی پەروەردەی فێربوونی دروومان کە لەلایەن (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات و بەشداربووانی خولەکە بڕوانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا.
کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە بەشداری ١٠ ژن خولێکی دوو هەفتەیی فێربوونی دروومان بۆ ژنانی شارەکە کە لایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو، کۆتایی هات و تەواوی بەشداربووانی خولەکە بڕوانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا.
کردنەوەی خولی پەروەردەی لەم جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بۆ پێشخستنی تواناکانی ژنان و هاندانی ژنانە بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی کاری سەربەخۆی خۆیان و هەروەها بۆکەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ژنانی شارەکەیە.
کردنەوەی ئەم خولە چەند ئامانجێکی هەبوو لەوانەش لە رووی ئابوری کە رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) بە گرنگی زانی هۆکارێکی سەرەکی بدۆزێتەوە بۆ یارمەتیدانیان لەو روانگەیەوە کەوا سەرچاوەی داهات گرنگترین هۆکارە بۆ بەرێوەبردنی خێزان ئەمەش لە رێگەی فێرکردنی پیشەیەکی دیاریکراو کە بۆ ئێستا خولی دروومانە بۆ ئەم ئافرەتانە تا لە رێگەی ئەم کارەوە ببن بە خاوەن پیشە و کاری تایبەت بەخۆیان.
لەلای خۆیەوە ڕێوەند خەلیل مامۆستای خولەکە، سەبارەت بەو خولە پەروەردەیە، بۆ دەرچوانی خولەکە وتی: "ئێمە وەکو رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان لە کەرکوک، بە پێویست و گرنگمان زانی کە بۆ جارێکیخولێکی لەو جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بکەینەوە تا بتوانن لە ئاستی پیشەی ژنانی شارەکە ببنە خاوەن کاری خۆیان و پشت بەخۆیان بەستن و لەلایەنی ئابوری سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەینن".
هەروەها ڕێوەند خەلیل وتیشی: "لەم خوڵە بڕوانامەی رێزڵێنانتان پێ دەبەخشین وەکو شانازیەک هەڵیواسن و پشت بە بڕوانامەکانتان ببەستن ، هیودارام لە زووترین کات ببنە خاوەن دووکان و کاری خۆتان، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانین خزمەتی زیاتر پێشکەش بە ژنانی کەرکوک بکەین، پێویستە ژنان بزانن کە چەند گەورەن و باوەڕیان بەتواناکانی خۆیان هەبێت لە بەڕێوەبردنی کاری خۆیان".
ف.ق