رەژاک کەمپەینێکی راگەیاند: نا بۆ کڕینی کاڵای تورکی

رەژاک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بۆ سەر کۆمەڵگەی ئیزدی و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر هاوڵاتیان بە تایبەت کۆمەڵکوژی پەرەخ کرد و کەمپەینی 'نا بۆ کڕینی کاڵای تورکی' راگەیاند.

رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان 'رەژاک' بەبۆنەی ٨مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، رایگەیاند کە گەلی کورد وژنان پێویستە کاڵای تورکی بایکۆت بکەن و بە کڕینی بەرهەمی تورکی نەبنە هاوکاری دەوڵەتی تورک.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" بە بۆنەی ٨مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدی لە ساڵی ٢٠١٤د رایدەگەیەنین کە ئەو فەرمانەی لەسەر قڕکردنی گەل بۆ لەناوبردنی ژنانی شەنگال بە دەستی رەشی چەتەکانی داعش ئەنجامدرا، لە نێو ئەم قڕکردنەکادا ژنان و منداڵان بوونە قوربانی. ١١ هەزار پێشمەرگەی پەدەکە و هێزەکانی عێرا لەناو شەنگال بوون، بەڵام نەیانتوانی گەلی شەنگال بپارێزن و بە تەنها بەجێیان بهێڵن. لەم کارەساتەدا بە هەزاران خەڵکی شەنگال کوژران، کۆیلەکران و قڕکران و بە تەنها هێڵڕانەوە. هەندێکیان تاوەکو ئێستاش لە دەستی چەتەکانی داعشدان. دوای ساڵی ٢٠١٤ بە دەستی دەوڵەتی تورک زۆر پێشەنگی گەلی ئێزدی شەهیدکران. لەبەرئەوەش ئێمە داوا دەکەین کە هێز و لایەنەکانی باشوری کوردستان لەسەر ئەم داگیرکاریەی کە لە باشوری کوردستان و شەنگال هەیە بێدەنگ نەبن. لەبەرئەوەی ئەم گەلانە تاوەکو ئێستاش دەبنە قوربانی دەستی دەوڵەتی تورک. وەک رەژاک ئێمە داوا دەکەین، گەلی کورد کاڵای تورکی بایکۆت بکات، لەبەرئەویە کڕینی هەر بەرهەمێکی تورکی دەبێتە بۆمبێک و لەدژی گەلەکەمان بەکاردەهێنرێت.

ئێمە وەک رێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا بەڵێنی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی دەدەین. بە کەمپەینی ' نا بۆ کڕینی کاڵای تورکی' ئێمە ئەم بڕیارە بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی پەرەخی زاخۆ دەدەین کە لە ئەنجامدا ٩ کەس شەهید بوون و ٢٣ کەس بریندار بوون. ئێمەش وەک هاوڵاتیانی عێراق پشتگیری لە داواکاری خوشک و براکانی عەرەبمان دەکەین و دەڵێین کە پێویستە سەربازانی تورک لە عێراق بکشێنەوە."

ف.ق