رۆژین: ئێمەش وەک دەنیز هاوار بۆ راستیەکان دەکەین
راگەیاندنی ئازادی ژن (رۆژین) لە ساڵیادی شەهیدبوونی، رۆژنامەنووس دەنیز فوراتدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمەش وەک دەنیز هاوار بۆ راستیەکان دەکەین."
راگەیاندنی ئازادی ژن (رۆژین) لە ساڵیادی شەهیدبوونی، رۆژنامەنووس دەنیز فوراتدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمەش وەک دەنیز هاوار بۆ راستیەکان دەکەین."
راگەیاندنی ئازادی ژن (رۆژین) لە ڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی ساڵیادی شەهید بوونی ڕۆژنامەوان دەنیز فورات ڕایگەیاند، ئێمە بە ڕێز و ستایشەوە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی دەنیز فوڕات دەکەینەوە و درێژەپێدەری میراتەکەی دەبین. دەنیز بوو بە ڕووناکییەکی زانستی ژنی ئازاد و تێکۆشانی لە دژی تاریکیی فاشیزمی پیاو و دواکەوتوویی مرۆڤایەتی و ژنان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەنگی دەنیز کە بانگی خەبات و ئازادی دەکرد بە حەماسەتێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی خۆی کە هەرگیز دەستبەرداری ڕاستی نەبوو بوو بە دەنگی ئەو کەسانەی کە بەرگەی سیستەمی فاشیزم و بکوژ و داگیرکەرانیان گرت.
ڕاگەیاندنی ئازادی ژن دەشڵێت، بەڵێنی ئێمە بۆ دەنیز جارێکی تر ئەوەیە وەک نوژیان هاواری کرد دژی خەتی خیانەت، بەڵێنیش دەدەن وەک دەنیز بۆ بەهێزکردنی هیوا و زانستی ئازادی ڕناوەستن و لە کەسایەتی هەڤاڵ دەنیزدا جارێکی تر هەموو شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیر دەهێننەوە.
دەنیز فورات ساڵی ١٩٨٤ لە گوندی حەجێ خاتوون لە ئەبەخی سەربە شاری وان لە باکوری کوردستان لە دایک بوو، کاتێک لە تەمەنی شەش ساڵیدابوو، دایکی کۆچی دوایی کرد، باوکییشی بە تۆمەتی هاوکاری ڕێکخستن دەستگیر دەکرێت و دوای ئەوە بە ناچاری ڕێگای کۆچبەری دەگرنە بەر و بۆ یەکەمجار دەچنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
خۆشکێک و دوو برای دەنیز لە زیندان بوون، ئەو لەگەڵ سێ خۆشک و باوکی بۆ ماوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەمینێتەوە و دوای ئەوە دەچێتە چیاکانی باشوری کوردستان.
ساڵی ١٩٩٧ خۆشکە گەورەکەی کە ناوی ‘بنەفشە لە زاپ لە شەڕێکدا شەهید دەبێت، دوای دوو ساڵ لە ٨ی ئابی ١٩٩٩ـدا ئەمجارە خۆشکێکی دیکەی بەناوی سارا لە مەتینا لە شەڕێکدا شەهید دەبێت.
ڕۆژنامەنووس دەنیز فورات (مەدحیە یڵدزتان) هەشت ساڵ لەمەوبەر و لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر کامپی مەخمور لە ٨ی ئابی ٢٠١٤ـدا لە کاتی ڕووماڵدا شەهیدبوو.
ف.ق