سانجار: پشتگیریەکان فراوان بکەین

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە سەردانی سەمسوری کرد و وتی، " پشتگیریەکان فراوان بکەن و ئەم سیستمە دەگۆڕین."

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)  و شاندێکی هەدەپە سەردانی سەمسوریان کرد و بەشداریان لە رێورەسمی ئایینی عەلەویەکان بوون. رێورەسمەکە لە کۆمەڵەکانی کەلتوری عەلەوی لقی سەمسور ئەنجامدرا.

سانجار لە رێورەسمەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە جگە لە یەکگرتن و یەکێتی هیچ ریگەیەکی دیکە نییە و وتی، " ئەو شوێنەی کە ئازار و سەختیەکان هێلانەیان کردووە، سەمسورە. بە هەموو شێوەیەک ئەم شارە خەم و پەژارە دەردەخات. بەرپرسیاری ئەم وێرانەیە دەسەڵاتە. بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵات لە بەرپرسیاری هەڵبێت، قەدەغە رادەگەیەنێت و راستیەکان پەردەپۆش دەکات. دەسەڵات بەدوای ئەمەدا دەگەڕێت و گەلیش بەدوای راستیەکاندا دەگەڕێت. گەل یاسا دەبینێت. دەسەڵات دەڵێت کە بە سانسور، درۆ و قەدەغەکان دەتوانێت راستیەکان پەردۆپۆش بکات، بەڵام ئەمانە دادیان نادات. گەلەکەمان لەبەرئەوەی بەدوای راستیەکانەوەیە هەموو شتێک دەزانێت و دەبینێت. دەتوانین ژیان بە پشتگیری خۆشتر بکەین. راستی گەل بەرپرسیاریە."

سانجار و شاندەکە دواتر سەردانی پرسەی زولفەقار یڵماز سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبدال لقی سەمسور کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی کرد. سانجار وتی، پشتگیریەکانیان فراوانتر دەکەن.

ف.ق