شاندێکی سوپای عێراق سەردانی زاخۆ کرد

شاندێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سەردانی زاخۆ کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٠ی تەمووزدا لە گوندی پەرەخ کۆمەڵکوژی ئەنجامدابوو.

بەپێی راگەیەنراوی ئۆفیسی میدیای ئاسایشی عێراق، فەەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەردانی زاخۆی کردووە و عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرۆکایەتی شاندەکەی کردووە.

راگەیەنرا کە شاندەکە سەردانی بارەگای پاسەوانی سنوری لە ناوچەی باتیفای زاخۆ کردووە کە لەسەەر سنوری باکور و باشوری کوردستانە.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەدا باسی ئەوەکراوە کە شاندەکە لێکۆلینەوە لە هێرشەکە دەکات.

ف.ق