شاندی هەدەپە سەردانی بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد

ئەبرو گیونەی وتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتارانی تری هەدەپە بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد.

شاندەکەى هەدەپە بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد. شاندەکەى هەدەپە سەردانی فاتمە ئۆجالان خوشکی ئۆجالان و محەمەد ئۆجالانی برایان کرد. جگە لە ئەبرو گیونەى پەرلەمانتاری هەدەپەی رحا عایشە سوروجو و پەرلەمانتاری دیلۆکی هەدەپە مەحمود تۆگرو و ژمارەیەک لە لایەنگران و خۆبەخشانی هەدەپە ئامادەی شاندەکە بوون.

محەمەد ئۆجالان لە کاتی سەردانەکەدا باسی لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەی ٢٥ی ئادار کرد، کە ماوەى ٤ خولەک و نیو بەردەوامیی هەبوو و وتەکانی ئۆجالانی بە یاد هێنایەوە و وتی، "دەوڵەت هەڵە یاری دەکات، ئێوەش. ئەوە ناهەقەییە، راستیش نییە. من دەمەوێت پارێزەرەکانم بێن بۆ ئێرە و قسەم لەگەڵ بکەن".

لەبارەی ئەو شتانەوە، کە روویانداوە محەمەد ئۆجالان وتی، "ئەوانە نە ئەخلاقین، نە سیاسین و نە ویژدانیشە". و وتیشی، "دەوڵەت گەمە دەکات. دەبێت قبوڵ نەکرێت. بەرپرسانی زیندانەکان بە ئیرادە و ویستی خۆیان ناجوڵێنەوە".

ژ.ت