شاندی کەنەکە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد

لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، شاندی کەنەکە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، ڕەوشی ڕۆژئاوا تاوتوێ کرا و جەختکرایەوە لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی.

لە درێژەی سەردانەکانیان، لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، شاندی کەنەکە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، شاندەکە لەلایەن ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دانا ئەحمەد مەجید پێشوازییان لێ کرا، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژی نەتەوەیی لەم مانگەدا لە باشووری کوردستان وتوێژ کرا.

هەردوولا کۆک بوون لەسەر هاوهەڵوێستی و پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژی نەتەوەیی لەم مانگەدا لە باشووری کوردستان وتوێژ کرا، بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەشداربوون.