شاندی یه‌كێتی: ئێمه‌ هه‌موو كات پشتیوانی ئێوه‌ ده‌بین

شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌نه‌كه‌ له‌ مه‌خمور سه‌ردانی پرسه‌ی هاوڵاتیه‌ك به‌ ناوی ئه‌بوزێد عه‌بدوڵا عوبێدی کرد، كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دا شه‌هید ببوو. شانده‌كه‌ رایگه‌یاند، كه‌ ده‌بێت كه‌س به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه‌ بێده‌نگ نه‌بێت.

له‌ ٢٩ی ئابدا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ماڵێكی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خموری بۆردومان كرد. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی ئه‌وزێد عه‌بدوڵا عوبێد شه‌هیدبوو.

دوێنێ ته‌رمی ئه‌بوزێ به‌ شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ خاكسپێردرا. بۆ ئه‌بێزێد له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خێمه‌ی سه‌ره‌خۆشی دانرا. خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه‌ پۆل پۆل سه‌ردانی خێمه‌ی پرسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

له‌و چوارچێوه‌دا شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی ٢٠ی قه‌ره‌چوغی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه‌) سه‌ردانی خێمه‌ی پرسه‌كه‌ی كرد و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.

فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خشی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌نه‌كه‌ غازی فه‌یسه‌ڵ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی ده‌كرد قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه‌ زۆر خه‌مبار بووین، ئێمه‌ هه‌موو كات پشتیوانتان ده‌بین، ئێوه‌ هه‌رگیز به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ بێده‌نگ نه‌بوون. پێویسته‌ كه‌س به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌ بێده‌نگ نه‌بێت، چیمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین، سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستانه‌".

هـ . ب