شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ئیمراڵی گەڕانەوە

ئەو شاندەی دەم پارتی کە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چونە ئیمراڵی، دوای بینینی ڕێبەر ئاپۆ گەڕانەوە.

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی

لە شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پەڕلەمانتاری وانی دەم پارتی پەروین بوڵدان و لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا سەردانی ئیمراڵییان کرد، شاندەکە دوای بینینی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی گەڕانەوە.

تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێک لە شاندەکەوە نەدراوە و ناوەڕۆکی دیدارەکە نازانرێت.

هەرەوەها نازانرێت ئاخۆ شاندەکە لەگەڵ زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی؛ عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حاملی یڵدرم کۆبوونەتەوە یان نا.

ئەمە دیداری چوارەمی شاندی ئیمرالی دەم پارتییە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، پێشتر لە ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ و ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ دیداریان ئەنجام دابوو. وە یەکەم دیداری ئیمراڵییە دوای نەخۆش کەوتنی ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی سری سوورەیا ئۆندەر.