پیک: کۆمەڵکووژی دێرسیم لە بیرناکەین

پیک بە ڕاگەیاندراوێک قوربانیانی کۆمەڵکووژی دێرسیمی بیرهێنایەوە و گوتی: "لەو کۆمەڵکووژییەدا بەبێ هیچ جیاوازییەک لە ژن، منداڵ، پیر و گەنج لە دژی گەلی دێرسیم جینۆسایدێکی دڕندانە ئەنجام درا."

کۆمەڵکووژی دێرسیم

پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکووژی دێرسیم ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە گوتی: "لە ٤ی ئایاری ١٩٣٧دا، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بەرمەبنای زهنیەتی کەمالیستییەوە لە دێرسیم کۆمەڵکووژییەک دەستپێکرا. لەو کۆمەڵکووژییەدا بەبێ هیچ جیاوازییەک لە ژن، منداڵ، پیر و گەنج لە دژی گەلی دێرسیم جینۆسایدێکی دڕندانە ئەنجام درا."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خرایەسەر شێوازە دڕندەکانی بەڕێوەبردنی کۆمەڵکووژییەکە لە لایەن دەوڵەتی کۆمارییەوە و گوترا: "لەمڕۆشدا دەوڵەتی تورک نەک بە تەنها لە سنووری تورکیادا، بەڵکو لە هەر چوارپارچەی کوردستان و لەو جێگانەی کە کوردی تێدا دەژین، کینە و نەفرەتەکانی لە دژی گەلی کورد درێژەی هەیە و مافی ژیانیان بە ڕەوا نابینێت. بۆیە هەرگیز کۆمەڵکووژی دێرسیم لەبیرناکەین."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە دەوڵەتانی داگیرکەر لە هەبوون و ئازادی گەلی کورد دەترسن و داوا لە هەموو بزووتنەوە سیاسییەکان کراوە بۆ یەکێتی نەتەوەیی و کوردستانی ئازادی تێبکۆش و گوتراوە: "وەک ئەوەی پیر سەید ڕەزا بەبێ ئەوەی لە دژی دووژمنان چۆکدانەوێ گوتبووی، 'نەمتوانی لەدژی دۆر و فێڵەکانی ئێوەی دووژمن تێبکۆشم، ئەمەش بووە داخێک بۆم، بەڵام لەبەر چۆکدانانم، بووە دەردێکی گران بۆ ئێوەی دووژمن'، نەوەی نوێ لەمڕۆدا بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشانێکی شکۆدارانە بەڕێوەدەبەن."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، پیک کۆمەڵکووژیی دێرسیم و هەموو کۆمەڵکووژییەکانی شەرمەزار کرد کە لە کوردستاندا لە لایەن داگیرکەرانەوە ئەنجام دراون.