شارەوانی ژێر دەستی قەیووم لە ژێر ٥ ملیار لیرە قەرزەوەیە

ئاشکرابوو کە شارەوانی وان کە لەلایەن قەیوومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بەپێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی نەک هەر رێکاری کەمکردنەوەی خەرجیەکانی جێبەجێ نەکردووە، بەڵکوو کەوتووەتە ژێر پێنج ملیار لیرە قەرزیشەوە.

وەزیری گەنجینەی و دارایی تورک محەمەد شیمشەک لە ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣دا گشتاندنێکی بە ناوی 'رێکارەکانی کەمکردنەوەی خەرجیەکان' بۆ هەموو دامەزراوەکانی کەرتی حکومی ناردبوو.

لە گشتاندنەکەدا ئەوەخرابووەڕوو کە دەبێت دامەزراوەکان کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان تا ٢٨ی تەمووز بە نوسراوێک رەوانەی وەزارەتی گەنجینە و دارایی بکەن.

ئاشکرابوو کە شارەوانی گەورەشاری وان کە قەیوم دەستی بەسەردا گرتووە، پێنج ملیار لیرە قەرزارە و لە ساڵانی ٢٠٢١، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣دا هەرگیز خەرجیەکانی کەمنەکردووەتەوە و و لە هەندێک بواریشدا رێژەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی نزیکەی سفر بووە.

هـ . ب