شەهیدانی بۆردوومانەکەی قەڵادزێ یاد کرانەوە
بە مەراسیمێک لە ٥١ـەمین ساڵیادی بۆردوومانی شارۆچکەی قەڵادزێدا شەهیدانی بۆردوومانەکە یاد کرانەوە.
بە مەراسیمێک لە ٥١ـەمین ساڵیادی بۆردوومانی شارۆچکەی قەڵادزێدا شەهیدانی بۆردوومانەکە یاد کرانەوە.
لە مۆنۆمێنتی شەھیدانی قەڵادزێ لە ئیدارەی ڕاپەڕینی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ٥١ـەمین ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێدا کە لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ڕژێمی بەعسی ڕووخاوە ئەنجامدار و ٤٧٦ هاوڵاتی کورد شەهید بوون، بە بەشداری بەشێک لە هاوڵاتییانی شارۆچکەکە، لایەنە سیاسی و حزبی و حکومییەکان و نوێنەرانى لایەنە پەیوەندیدارەکان تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدانى بۆردوومانەکە دانرا.
یادەکە دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد، جگە لە دانانی تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری شەھیدان، چەند بەرهەمێکی هوونەری، پێشکەش بە بەشداربوان کرا، هەروەها کازیوەی منداڵان چالاکیی هوونەرییان پێشکەش کرد.
هەرچەندە وەک ساڵانی پێشوو، ئەمساڵیش بەشێکی زۆری ھاوڵاتییان بەهۆی نیگەرانییان لە حکومەتى كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان و پەراوێزخستنى شارەکەیان بەشدارییان لە ساڵیادەكەدا نەکرد. بەڵام ئامادەبووانی یادەکە خاوەندارییان لە یادی ڕۆڵە شەهیدەکانیان کرد.
جێگای ئاماژەیە، لە ٢٤ـی نیسانی ١٩٧٤، فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس بۆردوومانی سنووری شارۆچکەی قەڵادزێـی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و زانکۆی سلێمانییان لەو شارۆچکەیە کرد، بەهۆیەوە ٤٦٧ هاوڵاتیی شەهید و برینداربوون، کە بەشێک لەو شەهیدانە خوێندکار و مامۆستای زانکۆی سلێمانی بوون.