شەهیدانی فەرمان لە سلێمانیش بە بیرهێنرانەوە
لە هەشتەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان پادێ لە هۆڵی ئازادی حزبی شیوعی کوردستان لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێک شەهیدانی ئەو فەرمانەی بەبیرهێنایەوە.
لە هەشتەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان پادێ لە هۆڵی ئازادی حزبی شیوعی کوردستان لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێک شەهیدانی ئەو فەرمانەی بەبیرهێنایەوە.
ئەمرۆ لە شاری سلێمانیی باشوری کوردستان پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییەکان (پادێ) لە هۆڵی حزبی شیوعی کوردستان بە دروشمی 'کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان مرۆڤایەتی بریندارکرد، ئەمە تاوانێکی دڕندانەیە و لێخۆشبوونی نییە' فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شەرمەزار کرد و شەهیدانی فەرمانەکەی بەبیرهێنایەوە.
لە هۆڵەکە وێنەکانی فەرمان، پێشەنگانی ئێزدی و پلاکارد بۆ سەرنجڕاکێشان بۆ سەر کۆمەڵکوژییەکە کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا، هەڵواسرابوون. هەروەها لە هۆڵەکە گۆڤاری دیجلە کە لە شەنگال چاپ دەکرێت بڵاوکرایەوە.
لە یادکردنەوەکەدا نوێنەرانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تەڤگەری ئازادی، کۆنگرەی ستار و هەروەها کەسایەتی وەک سیاسەتمەدار محەمەد ئەمین پێنجوێنی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رێزان شێخ دلێر و ژمارەیەک کەسی دیکە ئامادەبوون.
نوێنەری پادێ مەروان شەنگالی شەهیدانی فەرمانەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: "خەڵکەکەمان لە کامپەکاندا دەژین، لە ناو ژیانێکی دژواردا. زیاتر لە ٨٠ گۆری بەکۆمەڵ هەن کە تائێستا هەڵنەدراونەتەوە، ژمارەیەکی زۆر بێسەروشوێنن. ئەوە فەرمانێکی ئاسایی نەبوو، لە ئەنجامی خیانەتدا پێکهات. ئێمە رایدەگەیەنین کە ئەگەر گەریلا نەبوونایە نازانرێت دۆخی ئێزدییەکان چۆن دەبوو. دەبێت خاوەنداری لە شەنگال بکرێت، قەوارەکەی قەبوڵ بکرێت و کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت".
لە درێژەی مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن قسەی کرد و باسی لەوەکرد، کە ٨ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کۆمەڵگای کۆن و لەمێژینەی ئێزدی تێپەڕبوو و وتی: "شەهیدان راستی حەقیقەتن و نیشانیاندا کە کێ کۆمەڵگای ئێزدی پاراست و کێ دەستی لێهەڵگرتن و رۆیشتن. کۆمەڵگای ئێزدی رێگەی خۆی دۆزیەوە و رێدەکات. دەبێت عێراق و هێزەکانی تر خۆبەڕێوەبەری شەنگال قەبوڵ بپارێزن، قەوارەکەی قەبوڵ بکەن. ئیرادەی گەل قەبوڵ بکەن و پشتی بگرن، کامپەکان چۆڵ بکرێن و شەنگال ئاوەدان بکرێتەوە".
هەروەها تاژێ، نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کۆنگرەی ستار، دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رێزان دلێریش پەیامیان هەبوو.
یادەکە دوای بەڵگەفیلمێک کۆتایی هات.
هـ . ب