شەهیدانی پاریس و سلۆپی لە مەخموور یادکرانەوە

شەهیدانی پاریس ساکینە و فیدان و لەیلا و شەهیدانی سلۆپی سێڤێ و پاکیزە و فاتمە لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور یادکرانەوە.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) ژنانی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز (سارا) و فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهیدکران، هەروەها سێڤێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتمە ئۆیار کە ساڵی ٢٠١٦ لە سلۆپی شەهیدکران، یادکرانەوە.

یادەکە بە بەشداری سەدان کەس لە ڕێکخراوی گەنجان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.

پاشان لەسەر ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، هەزار نەرەخی قسەی کرد، تەواوی شەهیدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "هەزار نەرەخی لەسەر ناوی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان، قسەی کرد و وتی: سەرەتا لە کەسایەتی شەهید سارادا سەرجەم شەهیدانی ژن بەبیردەهێنینەوە، ئێمە لە سایەی شەهیدانمان و فکر و فەلەسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە مردن هەستاینەوە و ژیاینەوە، چەندە کۆمەڵکوژی لەسەرمان جێبەجێ بکەن ناتوانن لەناومان بەرن و هەر سەردەکەوین."

سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی ژن نیشاندرا و یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.