شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر سنوری قامیشلۆ شەرمەزارکرا

لە ئێشکگری سەر سنوری قامیشلۆدا شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزارکرا. دەگەفە و مەگەکە پەیامی "ناتوانن ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکەن"یان دا.

چالاکیی لەسەر سنووری قامیشلۆ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA)ی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٩ هەمین ڕۆژییدایە. لە چالاکییەدا کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (دەفەگە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەگەکە) سەبارەت بە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

جەماوەرە کە لە گۆڕەپانی ئێشکگری کۆبوونەوە، بە هەلهەلە و دروشم بە زمانی کوردی خاوەندارێتیان لە تێکۆشانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد. لە چالاکیی ئێشکگرییدا بۆ ڕۆژنامەنووسانی شەهید دروشمی "ڕاگەیاندنی ئازاد شەرەفی ئێمەیە"، "بشکێنن ئەو دەستانەی بۆ ڕاگەیاندن درێژ دەکرێن"، "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت"، "جیهان بیلگین شەرەفمانە"، "نازم داشتان شەرەفی ئێمەیە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرانەوە.لە چالاکییەکەدا ڕۆژنامەنووسان پانکارتی بە نوسینی "قەڵەمەکەمان و کامێراکەمان لەسەر زەوی نامێنێت" دانرا و و وێنەی جیهان بیلگین و نازم داشتان هەڵگیرا.

وتەبێژی تەژەئای ماردین خەدیجە ئونجو شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسانی شەرمەزارکرد و وتی: “ئێستاش دوای هەر تۆوێک کە دەکەوێتە سەر خاک، هەزارانی دیکە دەڕوێن”.

'ڕۆژنامەنووسان بەشێوەیەکی ئانقەست شەهیدکراون'

سەرۆکی مەکەگە ڕۆزا مەتینا ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆژنامەنووسان بەشێوەیەکی ئانقەست شەهیدکراون و گوتی: "ئەمڕۆ وەک ڕاگەیاندنی ئازاد بە سەربڵندییەوە لێرەین. لەبەر ئەوەی هەڤاڵانی ڕۆژئاوا لەوێ ڕاستییان ڕاگەیاند، کرانە ئامانج. ڕاگەیاندنی ئازاد هەرگیز گۆڕەپانەکان بەجێناهێڵێت و هەرگیز بێدەنگ نابێت. هەرگیز دەستبەرداری قەڵەم و کامێراکانمان نابین".

ناڕەزاییبوون لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵیی

وتەبێژی تەژەئای شرناخ عەدالەت فیدان بەشداری چالاکییەکە بوو، لە قسەکانییدا ئاماژەی بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ کرد جەختی کردەوە کە دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت و وتی: "هێرشەکانی سەر ڕاگەیاندنی ئازاد شەرمەزار دەکەین. ئەمڕۆ دیسان لەسەر سنوور ئێشکگری بەردەوامە. وەک ژنان پێشتر بەرخۆدانمان کردوە، ئێستاش بەرخۆدان دەکەین".

دایکە ئاشتی سەعادەت چاچان کە لە بەدلیسەوە هاتبوو بۆ پشتگیری لە چالاکی ئێشکگری وتی: "نامانەوێت کەس بمرێت و دەمانەوێت لە چوار پارچەی کوردستان بە ئازادی بژین، با ئیدی ژنان و دایکان نەگرین. شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. با هەموو دایکان دەستیان بۆ دایکانی ئاشتی درێژ بکەن و ئاشتی دروست بێت."

دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە، ڕۆژنامەنووسان و شاندێک لەگەڵیان بەڕێکەوتن بۆ پرسەی جیهان بیلگین لە ناوچەی مدیاد.