شێخ مەریوان هەمەوەندی: ئەوەی کورد بێت تورکیا پێی ڕەوایە بیکوژێت

شێخ مەریوان شێخی هەمەوەند لە کەرکوک دەڵێت: "پێویستە وەڵامی داگیرکەر بدرێتەوە و لەخوێنی شەهیدانی گەلەکەمان خۆش نەبین".

 لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتەدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شێخ مەریوان هەمەوەندی، شێخی عەشیرەتی هەمەوەند لە کەرکوک، سەبارەت بەو هێرش و کوشتارەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئەنجامی دەدات دژ بەگەلی کورد بەگشتی و باشوری کوردستان بەتایبەتی قسەی کرد.

 'تورکیا سەدان ساڵە دژایەتی کورد دەکات'

 شێخ مەریوان هەمەوەندی سەرۆک عەشیرەتی هەمەوەند لە کەرکوک، سەبارەت بە بەردەوامی هیرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان، ڕایگەیاند: "ئێمە ئیدانەی هێرش و دژایەتییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکەین کە سەدان ساڵە تورک دژایەتی کورد دەکات و لەهەموو لایەک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر گەلی کورد نوێ نیە لەسەردەمی عوسمانییەکانەوە بۆی ماوەتەوە، کە دەبینین تورکیا رۆژانە هێرشی گەلی کوردی ئازادیخوازان دەکات کە هێرشی سەر گەریلا و شەرڤان و تەنانەت ئەندامانی دژە تیرۆری یەکێتی کرد کە ساڵانێک لەبری هەموو جیهان شەڕی تیرۆرستانی داعشیان کردووە و یارمەتی کوردانی پارچەکانی دیکەیان داوە".

 'پێویستە وەڵامی داگیرکەر بدرێتەوە و لەخوێنی شەهیدانمان خۆش نەبین'

هەروەها سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان بەگشتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەنەکە بەتایبەتی، شێخ مەریوان هەمەوەندی ووتی: "دەبینین بەردەوام ناوچەکانی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت و داواکاریشم لە بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە کە بێ دەنگ نەبیت بەرامبەر هێرش و دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی کوردستان وەڵامی و داگیرکەر بداتەوە و لەخوێنی شەهیدانمان خۆش نەبێت".

 'بەبێ جیاوازی و لەهەر بیروباوەرێک بێت ئەوەی کورد بێت تورکیا پێی ڕەوایە بیکوژێت'

 بۆ وەڵامدانەوە و ڕێگری لە هێرش و دەستدرێژییەکانی داگیرکەران بۆسەر گەلی کورد، ئەو سەرۆک عەشیرەتە کوردە ڕایگەیاند: "پێویستە گەلی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و گەلی کورد یەکگرتووبن لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوژمن و داگیرکەرانی کوردستان، چونکە داگیرکەر هیچ کات ناڵێت ئەم کوردە سەربە چ حزب ولایەنێکە بەڵکو ئەوەی ناوی کورد بێت، داگیرکەر پی ڕەوا و سەرکەوتنە کە لیبدات و بیکوژێت".

'دەبێت یەکبگرین دژ بەداگیرکەران'

هەروەها ئەو شێخ عەشیرەتە لەڕیگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە داوای یەکڕیزی لە سەرکردەکانی کورد دەکات و دەلێت: "ئێمە لەلای خۆمانەوە لەشاری کەرکوکەوە ڕایدەگەینن کە هیچ کات لە خوێنی شەهیدانی گەلەکەمان خۆش نابین، و داوا لە تەواوی سەرکردەکانی کورد دەکەین یەکبگرن دژبە داگیرکەرانی دەوروپشتمان کە ئێران و تورکیا و هەر ووڵاتێکی دیکەبن، بەڵام بەتایبەتی تورکیا کە سەدان ساڵە گەلی کورد دەچەوسێنێتەوە".

 ەگەر دەستی ناپاکی نەبێت دوژمن ناتوانێت بەئاسانی گەلەکەمان بکاتە ئامانج'

لە کۆتایدا شێخ مەریوان هەمەوەندی سەرۆک عەشیرەتی هەمەوەند لە کەرکوک، باسی مەترسی دەستی خیانەتی کرد لەهاوکاری کردنی دوژمن بۆ لێدان لە ئازادیخوازن و ڕایگەیاند: "ئەوەی هاوکاری داگیرکەر دەکات بۆهێرش کردنەسەر گەلەکەی ئەوە ناپاکە(خاینە) ئەگەر دەستی ناپاکی نەبیت دوژمن ناتوانێت بەئاسانی گەلەکەمان بکاتە ئامانج، چونکە بەبێ سیخوڕ داگیرکەر نازانێت کە چ هێزێکی کوردی لە چ ناوچەیەک هەن، رۆژێک دێت ئەو سیخورانەی کە هاوکاری داگیرکەر دەکەن لەپێش میللەت بەڕووڕەشی دەمیننەوە".