شەنیاشار: ئەوانەی دژایەتی دایکان دەکەن تێکدەشکێن

بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری و وتیان: "دڵی دایکان لە هیچ شتێک ناچێت. ئەو کەسانەش، کە دژایەتی ئەو هێزەی دایکان دەکەن تێکدەشکێن".

خزمان و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا هێرشیان کردە سەر دوکانی بنەماڵەی شەنیاشار لە ناوچەی پرسوسی ڕحا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوژینی و دوو کوڕیی دایە ئەمینە شەنیاشار کوژران. ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی بۆ ئەوەی بکوژەکان دەستگیر و دادگایی بکرێن لە ۹ی ئازاری ۲۰۲۱ەوە لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکیی ئێشکگریی بۆ دادپەروەری کردووە.

چالاکییەکەی بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٥٦٥هەمیندایە و بەردەوامیی هەیە. لە کۆتایی هەفتەدا، کە دادگا دادەخرێت، بنەماڵةى شەنیاشار لە ماڵەکەى خۆیان لە پرسوس درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر ئەژماری خۆیان لە میدیای دیجیتاڵ دا وێنەى ئەمینە شەنیاشاریان بڵاوکردەوە، کە لە گەمارۆی پۆلیس دایە، بەڵام بەردەوامە لە چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەروەری و ڕایانگەیاند: "لەو دایکە بە تەمەنە دەپرسن، ئەم پەرۆشی و تووڕەییە بۆ بەرخودان و هێزی بێوێنەتان، لە دوای ئەو هەموو سوکایەتییە، لە کوێوە دێت؟ بێدەنگی و هەڕەشە لە کوێوە دێن؟ دڵی دایکان لە هیچ شتێک ناچێت. ئەو کەسانەی دژایەتیی ئەم هێزە دەکەن بە دڵنیاییەوە تێدەشکێن. داوای دایکێکە بۆ دادپەرەوەی و بە دڵنیایەوە پێی دەگات".

ژ.ت