شەش هاوڕێ بوون...
بەرزترین چیا لە باکوری کوردستان چیای ئاگرییە. بە شکۆ و گەورەیی خۆی هەموو گەریلایەک دەکاتە عاشقی خۆی.
بەرزترین چیا لە باکوری کوردستان چیای ئاگرییە. بە شکۆ و گەورەیی خۆی هەموو گەریلایەک دەکاتە عاشقی خۆی.
کاتێک گەریلا یاداشتی رۆژانەی خۆی دەنووسێت، هەموو هەستەکانی خۆی دەردەبڕێت. لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەریلا ئاگری ئازاد لە ئەیالەتی سەرحەد لەسەر لوتکەی چیای ئاگری ئەم یاداشتانەی لە دەفتەری یادداشتەکانیدا دەنووسێتەوە و لە نووسینەکانیدا باسی ئەو گەریلایانە دەکات، کە لە چیای ئاگری شەهید بوون.
'ڕووناکی و پرشنگی دەموچاویان دنیای درەوشاندەوە'
لێرە گەریلا ئاگری ئازاد باس لە جوانی هەر شەش گەریلا دەکات، کە سیمبولی ئازادی بوون و لە چیای ئاگری قارەمانانە شەهید بوون "بەڵێ هەڤاڵان سەیری چیاکانی ئاگری بکەن، کە چۆن ئەمڕۆ لەسەر شەڕڤانەکانی خۆی، کە لە 31.12.2020دا شەهید بوون، خەمبار بووە و تا تۆڵەی ئەو هەڤاڵانە نەکرێتەوە خەمەکانی چیاکانی ئاگری ناڕەوێنەوە، ئاگریی بچووک دەگری و هاوار و بانگ لە ئاگریی گەورە دەکات و دەڵێت: "گەورەم، تا چەند بەم شێوەیە بەردەوام دەبین، ئەوەتا چەند شەڕڤانێکی ترمان لە دەست دا. شەش شەڕڤان بوون، شەش هەڤاڵ بوون، شەش هەڤاڵ بوون".
هاوار و گازندە دەکات و دەڵێت، "سەرخۆبوونەکەم، لوقمانەکەم، بارانەکەم، عاکیفەکەم، شەڕڤانەکەم، ئاخ ئاخ ئاسلانەکەم. من دەموت، قوربانی دەدرێت، بەڵام بیرم لەوە نەدەکردەوە، کە بە ئەندازەی قوربانییەکەى ئێوە قورس و گەورە بێت".
ڕووی لە ئاگری گەورە دەکاتەوە و دووبارە دەڵێت: "تۆ دەبینیت؟ سەیرکە ئەو شەڕڤانانە، کە بۆ ئێمە گیانی خۆیان فیدا کرد، سەیریان بکە، چون بە دوای یەکدا ڕۆیشتن، هەڤاڵ شەڕڤانان ئێستا لە پێش هەڤاڵ سەرخۆبوونە، هەڤاڵ عاکیف، هەڤاڵ لوقمان، هەڤاڵ ئاسڵان و هەڤاڵ باران بەدوایاندا دێن. ڕوناکی ڕوخساریان بەسەر دنیادا دەدرەوشێتەوە، سەیریان بکە چۆن دەستی یەکیان گرتووە، سەیری من و تۆ دەکەن و دەڵێن، کەم ماوە، کەم ماوە، لە دەستی هەر یەکێکیاندا کۆترێک هەیە. کۆترەکان هەموویان سپین، سەیری یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی کۆترەکانیان پێکەوە بەرەو ئاسمان هەڵفڕێنن. کۆترەکانیان هەڵفڕاند و یەک جار سەیری دوای خۆیان کرد و ماڵئاواییان لە هەڤاڵەکانیان کرد و دیسانەوە دەستیان بە گەشتەکەیان کرد، بەڵام ڕوناکی و رووگەشیی دەموچاویان کەم نەدەبوویەوە".
"شەهیدان سەرچاوەی هێزن"
گەریلای ئاگری دەڵێت، ئازادی و رزگاریی کوردستان بەبێ قوربانیدان نابێت و باس لە گرنگیی شەهیدبوون دەکات و دەشڵێت: "ئاگریی گەورە بۆ خۆیشی زۆر بەو دۆخە کاریگەر بووە، بەڵام نایەوێت دەوروبەرەکەی هەست بەو هەستەى بکەن و بە زۆر فرمێسکەکانی خۆی دەگرێت. بە هێمنی لەگەڵ خۆی دەدوێت و دەڵێت: ئاخ، ئاخ، ئاگرییە بچووکەکەم، من لە هەستی تۆ تێدەگەم، لە تێڕوانین و هاوارەکانت، و گریانەکانت تێدەگەم. ئێستا منیش حەز دەکەم لە دڵەوە هاوار بکەم و بە دەنگێکی زۆر بەرز بڵێم بۆچی؟ بەڵام دەزانم دوژمنەکەمان بەم هاوارە دڵخۆش دەبێت، بۆیە من هاواری خۆم دەشارمەوە. ئاگری؛ سەرت بەرز بکەرەوە و سەیری دەوروبەری خۆت بکە و بیر لە سەرۆکایەتیمان بکەرەوە، خۆ ئەوە من و تۆ بووین، کە دوژمنی هار پێی دەیوتین، ئەو کوردستانەی ئێوە بە دوایدا دەگەڕان، من لەسەر چیای ئاگری کردم بە ژێر گڵەوە و بە کۆنکرێت دامپۆشی.
سەیر بکە کێ ئەم گەلە، کێ من و تۆی هۆشیار ئاگادار کردەوە، مەگەر ئەوە سەرۆک ئاپۆ نەبوو؟ هەر بۆئەوەش سەری بەرزکردەوە و بە ئێمە و هەموو جیهانی وت، ڕزگاریی کوردستان، ڕزگاریی ئەم گەلە، ڕزگاریی من و تۆ لەم سنوورانەدا قوربانیی زۆر گرانبەهای دەوێت، چونکە گەیشتن بەئازادی زۆر ئاسان نییە، چەندین ساڵە ئێمە قوربانیی گرانبەها دەدەین، هەستە فرمێسکەکانت بسڕ و بزانە بۆ خۆیان گەیاندنە ئاستی مەزن و گەورە و گەیشتن بە ئامانجەکانمان، دەبێت قوربانیی زۆر بدرێت. شەهادەت بناغەی بنیاتنانی ژیانێکی ئازادە. شەهید سەرچاوەی هێزە. ئێمە هێزی خۆمان لەو هەڤاڵە شەهیدانە وەردەگرین. ئێمە بەڵێنمان بە شەهیدان داوە، کە نەهێڵێن خوێنی ئەوان لەسەر زەوی بەفیڕۆ بچێت و ئێمە درێژەپێدەری رێگاکەیان دەبین".
لێرەدا ئاگری تووڕەیی خۆی بەرامبەر بە داگیرکەران دەردەبڕێت و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی شەهیدان دەدات و دەڵێت، "ئاگریی بچووک سەرت بەرز بکەرەوە و سەیری ئاگریی گەورە بکە و سەیری شەڕڤانانی ئازادی بکە، گرنگ نییە چی روو دەدات، بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین دوژمنەکەمان پێمان دڵخۆش بێت. ئێمە چەند قوربانیی گەورەش بدەین، بەڵام پێویستە ئێمە خاکی ژێر پێیان پڕ لە دوپشک و مار بکەین. ئاگریی بچووک سەری خستە سەر ڕانی ئاگریی گەورە و سەیری خۆر دەکات، سەیری شەش کۆتر دەکات، کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە. پاشان ئاگری گەورە بە ئاگری بچووکی وت، هەستە کەمی ماوە، ئێمە کۆتایی بەم دەسەڵاتدرانە لە جیهاندا دەهێنین، هەستە شەڕڤانان و جەنگاوەرانی ئازادی چاویان لە ئێمەیە. هەستە با پێکەوە دەست بدەینە دەستی شەڕڤانانی ئازادی، هەست کات کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆیە، کات کاتی تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵانی شەهیدە و کات کاتی سەربەخۆیی کوردستانە".
ژ.ت