شەڕڤانانی یەبەشەی پێکهاتەی عەرەب: لەسەر هێڵی ئازادی ڕێبەرێتیین
شەڕڤانانی یەبەشە لە پێکهاتەیی عەرەب وتیان: "هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەڕێتی مسۆگەر دەکەین، لە سەر هێڵی بەرخۆدانی ئازادی دەبین و تێدەکۆشین".
شەڕڤانانی یەبەشە لە پێکهاتەیی عەرەب وتیان: "هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەڕێتی مسۆگەر دەکەین، لە سەر هێڵی بەرخۆدانی ئازادی دەبین و تێدەکۆشین".
شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لە پێکهاتەیی عەرەب، بە بۆنەیی ساڵوەگەڕیی پیلانگێری نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورت (ANF) قسەیانکرد.
شەڕڤانی یەبەشە مەروان عەرەب لە گوندی مەدیبانی شەنگال، باسی لەوەکرد پیلانگێریی ١٥ی شوبات لە دژی تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دراوە. خواستی پیلانگێریی لە نابردنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
'ڕێبەرێتی ڕێگەیی ئازادی گەلانە'
مەروان لە درێژەی قسەکانیدا وتی : "بەم پیلانگێڕییە ویستیان ڕێگە لە هاوژیانی ئازاد بگرن. لەبەرئەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ڕێگەیی ئازادی گەلان بوو. بۆیە دەوڵەتانی سەرمایەدار پیلانگێڕییان لە دژی ڕێبەرێتی ئەنجامدا. سەرۆک دەیزانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن بگۆڕێت، لەبەر ئەوە لە ناو خەباتدا بوو".
'فکری ڕێبەر ئاپۆ هەموو کەس لەخۆدەگرێت'
مەروان عەرەب باسی لەوەکرد، دەبێت لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکرات هەنگاو بنێین و وتی: "فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی هەموو کۆمەڵگا دەکات. جیاوازی ناخاتە نێوان کۆمەڵگا، ئاین و باوەڕدارییەکان. دەبێت هەمووان لەسەر ئەم بنەمایە بجوڵێنەوە و فکری ڕێبەر ئاپۆ بە بنەڕەتی خۆی بگرێت".
'١٥ی شوبات لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕۆژێکی ڕەشە'
شەڕڤانی یەبەشە دەروێش سنجاری باسی لە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات کرد و وتی: "بۆچی ڕۆژێکی ڕەشە؟ بۆچی وەک ڕۆژێکی ڕەش ناوی دەهێنین؟ چونکە هەموو کەس دەزانێت ئەم پیلانگێڕییە لە دژی سەرۆکی نەتەوەیی بوو. خواستیان بوو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تاریکیدا جێبهێڵن. دەوڵەتانی سەرمایەدار نایەنەوێت گەلان سود لە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک وەربگرن. بۆیە پیلانگێڕییان ئەنجامدا".
'لابردنی گۆشەگیری ئەرکی هەموو کەسێکە'
دەرێش لە بەردوامیدا وتی: "فکری سەرۆک ڕێگەیی ئازادی ژیانی گەلە، جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا نیە، خۆ بەخۆ ژیانی خۆیان بە شێوەیەکی ئازادی بەڕێوەببەن. لەبەر ئەم هۆکارەیە گەلان لەسەر فکری سەرۆک خۆیان پەرەوەردە دەکەن. گەر فکری سەرۆک نەبوایە، چۆن ژیانمان بکردایە؟ لابردن و شکاندی گۆشەگیری ئەرکی هەموومانە. دەبێت ئەم ئەرکە بە ئەنجام بگەیەنێنین"