شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە / YRK)، لە ساڵیادی شەهیدانی داڵاهۆ لە ٢٠١٥ و ساڵیادی شەهیدانی ٢٠٢٠ی ئاسۆس و ساڵیادی شەهید لەشکەر دڵبرین کردەوە و باسی لە ژیان و شەهادەەتی ئەو شەهیدە شکۆمەند و سەربەرزانە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
'ئێمە لەسەر بنەمای فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ مافی خۆپاراستنمان بەڕێوەدەبەین'
شیار شەڤگەر لە سەرەتای وتەکانیدا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی کردەوە و ئاماژەی بە شەڕی زاپ و ئاڤاشین کرد. شەڤگەر سڵاوی لە هەموو ئەو هەڤاڵانە کرد، کە بە بەرخۆدانی خۆیان مێژوو دەنووسنەوە و وتی: "بەو بەرخودانە بەرز و شکۆمەندانەیە، ئەو دوژمنە کە لە دژی گەلەکەمان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، تێکدەشکێنرێت، ئەو بەرخۆدانەی گەریلاکان ئەنجامی دەدات پلانەکانی دوژمنی بێ کاریگەر کردووە. بزووتنەوەی ئاپۆیی بزووتنەوەی شەهیدانە، دوژمنەکەمان دەیەوێت هەموو ڕۆژێک سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن بسەپێنێت، ئێمەش بۆ پاراستنی گەلەکەمان تێدەکۆشین. تێکۆشانیش بەبێ قوربانی نابێت. ئێمە لەسەر بنەمای فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ مافی خۆپاراستنی خۆمان بەڕێوەدەبەین".
'هەڤاڵ لەشکەر بە فەرماندەیی، هەڤاڵێتیی، ڕێباز و هەڵوێستەکانی لە تێکۆشان‌دا بوو'
شەڤگەر ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٦دا فەرماندە لەشکەر جودی لەگەڵ دەستەیەک لە هەڤاڵان دا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەرەوە لە ناوچەی داڵاهۆ شەهید کرا و وتی: "هەڤاڵ لەشکەر فەرماندەی ئەیالەتی داڵاهۆ بوو. کاتێک هەڤاڵان لە ئەرکدا بوون هێرشیان کردە سەریان و لە ئەنجامدا هەڤاڵانمان شەهید بوون.
فەرماندەیی یەرەکە لەشکەر جودی لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا تێکۆشابوو. بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بگەیەننە هەموو ئاست و جومگەکانی کۆمەڵگا و بۆ ئەوەش تێدەکۆشا و ڕێیدەکرد و تێکۆشانی بەڕێوەدەبرد. لە کۆمەڵگەیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەردا گەورە ببوو. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، هەڤاڵ لەشکەر بە فەرماندەیی، هەڤاڵێتیی، ڕێباز و هەڵوێستی خۆی لە خەبات و تێکۆشان‌دا بوو. بۆ ئەوەی بتوانێت بەرامبەر بە دوژمن سەربکەوێت هەمیشە لە تێکۆشان دا بوو. هەڤاڵێکی خوێندەوار بوو، کە خۆی لە فەلسەفە و هزری ڕێبەر ئاپۆدا قووڵ کردبوویەوە، لەلایەنی تاکتیکییەوە خۆی وەک فەرماندەیەکی ئەیالەت، کە چۆنە لە دژی داگیرکەر شەڕ بکات و هەڤاڵانی لای خۆی پەروەردە بکات، هەموو کات خۆی بە رێکخستن دەکرد. بەڕاستی هەڤاڵ لەشکەر هەمیشە نمونە بوو. لە ناوچەی داڵاهۆ گەلەکەمان لە جاف خۆشیان دەویست و رێزیان لێدەگرت، ئەو پەیوەستبوون و خۆشەویستییەش لە هەڤاڵ لەشکەرەوە بۆ گەل دیار و ڕوون بوو. فەرماندەیەکی ئاوەها لیهاتوو و خۆشەویست بوو، کە رێز و خۆشەویستیی لە دڵی گەلەکەماندا دەچاند".
شەڤگەر ئاماژەی بەوەشکرد، شەهیدبوونی هەڤاڵ لەشکەر زیانێکی گەورە بوو بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وتی: "بەڵام ئێستا وەک هاورێکانی ڕایدەگەیەنین، ئێمە تا دوا هەناسەمان درێژە پێدەری رێگاکەى دەبین. لە کەسایەتیی خۆماندا تایبەتمەندییەکانی ئەو بە شێوەیەکی راست و دروست بەرجەستە دەکەین و ئەو تایبەتمەندییانە لە کەسایەتیی خۆماندا بونیاتی دەنێین. بۆ ئەوەی ئامانجەکانی شەهید لەشکەر بەدی بهێنین، تا دوا هەناسە تێدەکۆشین بۆ ئەوەى شایستەی ئەو بین. ئەو هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بۆ ئێمە دەبێتە بەڵێن، نموونە و پەیمان".
'هەڤاڵ عەلی شێر هەمیشە لە لێکۆڵینەوەدا بوو و خۆی پەروەردە دەکرد'
شەڤگەر ڕایگەیاند، عەلیشێر کە لە ناو ئەو دەستەیەدا بوو، کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە شەهید بوو وتی: "ئەو هەڤاڵێکی خەڵکی ئامەد بوو. لەبەر ئەوەی ئەو تێکۆشانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت تێکۆشانێکی نەتەوەییە لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی کورد بەشداریی تیادا دەکەن. لەو چوارچێوەیەشدا هەڤاڵ عەلی شێر بەشداری لە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. بە فیداکاری و دڵسۆزی خۆیی، هەمیشە لەنێو هاوڕێکاندا خۆشەویست بوو. بۆ ئەوەی لە ڕووی تاکتیکییەوە خۆی پێشبخات، بەبێ حساب و سنوور بەشداریی لە کاروبارەکانی ژیاندا دەکرد. هەمیشە لە گەڕان و لێکۆڵینەوەدا بوو و خۆی پەروەردە دەکرد".
'ئێمە هەرگیز شەهیدەکانمان لەبیرناکەین'
شەڤگەر لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە شەهید بروسک و شەهید مێرخاس کرد و وتی: "هەڤاڵ بروسک خەڵکی شاری مەریوان بوو. لە تەمەنی گەنجیدا چووە چیاکانی کوردستان تاوەکو لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی ئێران تێبکۆشێت و بۆ ئەوەش رێگای چیاکانی کوردستانی گرتە بەر.
هه‌ڤاڵ مێرخاس هێشتا له ته‌مه‌نێكی گه‌نجدابوو رووی كرده رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ستبوونێكی گه‌وره‌ی به رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه پێوه‌دیاربوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رده‌وام له ناو هه‌ڤاڵاندا جێگه‌ی خۆشه‌ویستی بوو.
له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار هه‌ڤاڵه‌كه‌مان شه‌هیدبوو. له هه‌رێمی داڵاهۆ چه‌نده ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران هێرشیشی بكردایه سه‌ر هه‌ڤاڵان، نه‌یده‌توانی شه‌هیدیان بكات. هه‌ڤاڵانمان له‌لایه‌ن ئه‌و كوردانه‌ی له دژی ریشه‌ی خۆیان خیانه‌ت ده‌كه‌ن، شه‌هیدبوون. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خیانه‌ت له وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه‌توونه‌ته هاوكاری.
له هه‌رێمی داڵاهۆ ده‌یان هه‌ڤاڵمان شه‌هید بون. دوژمن پێویسته بزانێت ئێمه هه‌رگیز له‌ناو ناچین. هه‌ركات شه‌هید ده‌به‌خشین، ئێمه گه‌وره‌تر ده‌بین. له‌و هه‌رێمه‌دا هاوكاری ده‌وڵه‌تی ئێرانی داگیركه‌ر ده‌بێت ئه‌مه بزانن. ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی ئه‌وه له بیر ناكه‌ین. له چ كاتێكدا و چۆن ههڤاڵێكان شه‌هید بووه هه‌موو كات له بیرمانه، ئێمه هه‌رگیز له بیری ناكه‌ین".
كۆمه‌ڵگای ئێمه لێپرسینه‌وه ده‌كات
شه‌ڤگه‌ر شه‌هید له‌شكه‌ر دڵبرینیشی به بیرهێنایه‌وه و وتی، "له ساڵی ٢٠١٩شدا هه‌ڤاڵ له‌شكه‌ر دڵبرین شه‌هید ببوو. هه‌ڤاڵ له‌شكه‌ر له شاری به‌رخودانی سه‌قز له‌دایكببوو. سه‌قز له مێژووی خۆیدا خاوه‌نی تێكۆشانه به‌رامبه‌ر دوژمن. وه‌ك چۆن هه‌ڤاڵ رێناس رۆژ له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری شه‌ڕی كرد، هه‌ڤاڵ لهشكهریش له‌سه‌ر رێبازه رۆیشت و به‌شداری له بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆییدا كرد. به خۆشه‌ویستی و وزه‌ی گه‌نجانه‌ی خۆی له ناو ریزه‌كانماندا ماندوویی نه‌ده‌ناسی. به‌م جۆره له ساڵیی ٢٠١٩ له شاری مه‌ریوان له ئه‌نجامی بۆسه‌یه‌كی داگیركه‌ریدا شه‌هیدبوو.
هه‌ڤاڵانمان له داهاڵاهۆ و هه‌ڤاڵ لهشكهریش به هه‌مان شێوه له ئه‌نجامی هاوكاری خائینان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران شه‌هیدبوون. ئه‌وانه‌شی كه له به‌رده‌م هه‌ڤاڵ له‌شكه‌ر بۆسه‌یان دانا كه‌سانی خۆفرۆش بوون، ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاری خۆیان فرۆشتبوو. كۆمه‌ڵگای ئێمه لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كات".
ئێمه به ئامانجه‌كانی هاوڕێیانمان ده‌گه‌ینه سه‌ركه‌وتن
شه‌ڤگه‌ر باسی له مێژووی ٨ی ئابی ٢٠٢٠ كرد و وتی، "له هه‌رێمی ئاسۆس له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، ٩ هه‌ڤاڵمان به هێرشێكی ئاسمانی شه‌هیدكران.له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و هه‌ڤاڵی به‌نرخمان ٩ هه‌ڤاڵ شه‌هید كران. له هه‌ر چوار به‌شی كوردستانه‌وه هه‌ڤاڵان هاتنه لای یه‌ك و بۆ ئازادی تێكۆشان. هه‌ڤاڵانمان مه‌ودایه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ سنووری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌بوو. له ئه‌نجامی سیخوڕی تورك و په‌ده‌كه‌دا شه‌هید كران. هه‌ر ٩ هه‌ڤاڵ به هه‌ڵوێستی و تێكۆشانیان، به خۆشه‌ویستی و گیانبازی به‌شدارییان ده‌كرد. له به‌رامبه‌ر ئه‌و راستیه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا دێت ویستیان تێكۆشان بكه‌ن.
جارێكی تر ئێمه هه‌ر سێ رووداوی شههیدبوونهكانمان كه له شوێنی جیاجیا شه‌هید بوون به بیر ده‌هێنینه‌وه. ئێمه جارێكی تر به‌ڵێنی به‌هێزتركردنی تێكۆشانمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه ئامانجی هه‌ڤاڵانمان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن".
شه‌هید رۆسته‌م، سمكۆ و دڵگه‌ش به كه‌سایه‌تی خۆیان گیانی نه‌ته‌وه‌بوونیان به زیندوویی راگرت
فه‌رمانده‌ی یه‌ره‌كه شیار شه‌ڤگه‌ر له كۆتایی وته‌كانیدا وتی، "په‌یوه‌ست به‌وه چه‌ند هه‌ڤاڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له پارچه‌كانی تری تێكۆشان شه‌هیدبوون، ئێمه به بیریان ده‌هێنینه‌وه. هه‌ڤاڵ رۆسته‌م خه‌ڵكی كامیاران بوو له خواكورك له ئه‌نجامی به‌رخودانێكی گه‌وره تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدان بوو. پێویسته گه‌نجانی ئێمه له كامیاران خاوه‌نداری له شه‌هید رۆسته‌م بكه‌ن. هه‌ڤاڵ سمكۆ له بانه له دایكبوو. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران شه‌ڕ بكات تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی گرته‌به‌ر. هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ دڵگه‌ش له گه‌ڤه‌ر شه‌هید بوو خه‌ڵكی سنه بوو. ئه‌م گه‌نجانه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون. به‌شداربوونیان ته‌نیا بۆ یه‌ك پارچه‌ی كوردستان نه‌بوو، به كه‌سایه‌تی خۆیان گیانی نه‌ته‌وه‌بوونیان به زیندوویی راگرت. ده‌بێت گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوه‌نداری له‌و هه‌ڤاڵانه بكه‌ن و به‌دوای رێبازی ئه‌واندا بچن".
ژ. ت/ هـ . ب