سکاڵا لە دژی پەلەمانتارە خۆپیشاندەرەکانی هەدەپە تۆمار کرا

داواکاری گشتیی کۆماری لە وان لە دژی بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە و ٧ پەرلەمانتاری هەدەپە، کە بەشداریی رێپێوانی یەکێتیی نەتەوەیی کوردیان کردبوو، سکاڵای تۆمار کرد.

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە وان لە دژی بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە و پەرلەمانتارانی هەدەپە، شەڤین جۆشکون، عەبدوڵا کۆچ، دیلان دیرایەت تاشدەمیر، موعەزەز ئۆرهان، محەمەد روشتو تریاکی، حەبیب ئەکسیک و حوسێن کاچماز، کە بەشداریی رێپێوانی یەکێتیی نەتەوەیی کوردان بوو بوون، سکاڵای تۆمار کرد.

داواکاری گشتی بە پاساوی ئەوەى لە دژی خاڵی ٢٩١١ی یاسای رێپێوان و خۆپیشاندانەکان بوون، دۆسیەى لێکۆڵینەوەى ئەنجامدانی تاوانی لە دژی ئەو پەرلەمانتارانەى هەدەپە تۆمارکرد و دۆسیەکەى رەوانە داواکاری گشتیی ئەنقەرە کرد.

ژ.ت