سکاڵا لە سەر قەیوم و سەرۆک شارەوانییە داگیرکەرەکان تۆمار کرا

لە مێردین پارێزەران لە بارەی ١٣٤ سەرۆک شارەوانی و کە دوانیان قەیومن لەو ١٠ شارەی بومەلەرزە لێیداون، سکاڵایان تۆمار کرد.

لە مێردین گروپێک لە پارێزەرانی سەربەخۆ لەبارەی ١٣٤ سەرۆک شارەوانی کە دوانیان قەیومن و لەو ١٠ شار و ناوچانەی بومەلەرزە لێیداون ئەرکداربوون، سکاڵایان تۆمار کرد. لەبارەی دوو قەیوم و ١٣٢ سەرۆک شارەوانی لە ئامەد، رحا، مەرەش، مەلەتی، سەمسور، دیلۆک، عوسمانیە، ئەدەنە، هاتای و کیلیس کە لە دوای ساڵی ١٩٩٩ەوە سەرۆکایەتی شارەوانیەکانیان کرد و ئێستاش سەرۆکی شارەوانین، سکاڵاکە لەلای داواکاریی گشتی کۆماریی مێردین تۆمار کراوە.

جگە لە سەرۆک شارەوانییەکان لەبارەی قەیومی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد عەلی ئیحسان سو، قەیومی پێشووی یەنیشەهیری ئامەد موراد مەشیکچی سکاڵا تۆمار کرا. ئەحمەد دویان لەسەر ناوی پارێزەران لێدوانیدا و رایگەیاند، " دەبێت هەموو بەرپرسیاران بدرێنە دادگا و سزا بدرێن".

هـ . ب