سلێمانی: یادی شەهیدان دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد کرایەوە
لە جێگای شەهیدبوونیان لە چیای گۆێژەی شاری سلێمانی یادی هەردوو شەهیدی سەرکردە جەمیل ئامەد و دەمهات عەگید کرایەوە.
لە جێگای شەهیدبوونیان لە چیای گۆێژەی شاری سلێمانی یادی هەردوو شەهیدی سەرکردە جەمیل ئامەد و دەمهات عەگید کرایەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ لە چیای گۆیژه کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان لە شوێنی شەهیدبوونیان یادی هەردوو شەهیدەی سەرکردە دەمهات عەگید و جەمیل ئامەدەی کردوە.
ژمارەیکی بەرچاو لە هاوڵاتیان و نوێنەری ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکان لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوون و چەپکە گوڵی ڕێزانیان لە سەر سیمبوڵی هەردوو شەهیدی سەرکردە دانا و بە ڕێزەوە یادی ئەو شەهیدانە کرایەوە.
هاوکات لەسەر ناوی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان شۆرش هیوا وتارێکی پێشکەشی کرد و ڕایگەیاند: هەردوو شەهیدی سەرکردە بۆ دروستکردنی گەشەپێدانی یەکێتی نەتەوەیی، لە باشوری کوردستان بوون، ژیانیان لەو پێناوەدا بەخت کرد. بێ بختانە لە ١٥ تشرینی یەکەمی ساڵێک پێش ئیستا لە لایەن فرۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج و شەهیدبوون.
هاوکات ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند، باشترین وەفا بۆ شەهیدان برەودانە بە تێکۆشانیان و بەدیهێنانی خەونەکانیانە.
ز.ش