سەرەڕای ئاستەنگیەكان پەدەكە، ئێزیدیەكان گەڕانەوە شوێن و واری خۆیان

ئەو ئێزیدیانەی شوێن و واری خۆیان بەردا بوو، دوابەدوای كشانەوەی ئەرتەشی ئێراق و سەرەڕای ئاستەنگیەكانی پەدەكەش گەڕانەوە شەنگاڵ.

لەئەنجامی هێرشی ئەرتەشی عێراق بەپشتگیری پەدەكە و دەوڵەتی تورك كە لە ١٨ی نیسان دەستیان پێ كرد، ژمارەیەك ئیزیدی بەناچاری جێ و واری خۆیان بەردا و چوونە هەرێمی باشوری كوردستان.

بەگوێرەی زانیاریەكان دوابەدوای كشانەوەی ئەرتەشی عێراق و بن كەوتنیان لەبەرامبەر بەبەرخۆدانی گەل، دایكان و چین و توێژەكانی ئێزیدی و بەتایبەتی شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان لەچواری گۆڵاندا، گەل گەڕانەوە شوێن و واری خۆیان.

پەدەكە دەستی بەسەر جنسەیە و هەویەی ئەو ئێزیدیانەدا گرت كە هانایان بربووە هەرێمی كوردستان. پەدەكە بەو رێگەیە هەوڵیدا پێش بەگەڕانەوەی ئەو ئێزیدیانە بكات كە چووبوونە دهۆك و زاخۆ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگیەكانی پەدەكەش گەل گەڕانەوە شوێن و واری خۆیان بەتایبەتی كۆمەڵگەی دێگۆرێ، بەهۆی ئەوەی هێرشێكی زۆر لەسەر ئەو هەرێمە هەبوو، ژمارەیەك گەل لەوێدا دەركەوتبوون.

بەگوێرەی زانیاریەكان لەسەرچاوە هەرێمیەكانەوە، پەدەكە لەو كەین و بەینەدا ویستی بەبڵاوكردنەوەی فتنە و ئاژاوەگێڕی گەل بترسێنێت. لەلایەك بەرێگەی راگەیاندن و لەلایەكی تر بەرێگەی سیخۆر و بەكرێگیراوەوە هەوڵیاندا گەل لەشەنگاڵ بدەنە هەڵهاتن و پاشان لەپێناو مەرامە پیس و گڵاوەكانی خۆیدا جارێكی تر ئەو گەلە وەكو كارتێكی گۆشار لەدانۆستانەكاندا بەكاربێنێت.

ف.ق