سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر پارێزەرێک کە لەگەڵ موەکیلەکەی بە کوردی قسەی دەکرد

ئەندامی ئۆهەدە، ئەحمەد ئاتش لە کاتی دەستبەسەرکردنی موەکیلەکەی بە زمانی کوردی قسەی لە گەڵ کردووە، بۆیە فەرماندەی بنکەکە و سەربازەکان هێرشیان کردووەتە سەری.

ئەحمەد ئاتش، ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەران ئازادی(ئۆ هەدە)، لەلایەن فەرماندەی بنکەی جەندرمەی هەرێمی پیشەسازیی بەرهەم هێنان، 4-5 سەرباز، بەهۆی ئەوەی بە زمانی کوردی لەگەڵ موەکیلەکانی لە کاتی دەستبەسەریاندا قسەی کردووە، لێیدراوە و سووکایەتی پێکراوە. کرێکارانی قوماشی ئۆزاک کە ماوەی ١٢ ڕۆژە ڕووبەڕووی گوشار، هەڕەشە و دەرکردن بوونەتەوە، لە ١٠یەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا، واتە ٦ی کانوونی یەکەم، لەلایەن جەندرمەوە لێیاندرا و دەستبەسەرکران. هەروەها ئاتش بە مەبەستی دیدار لە گەڵ موەکیلە دەستبەسەرکراوەکانی سەردانی بنکەی جەندرمەی ناوچەی پیشەسازی بەرهەم ‌هێنان دەکات لە ڕحا. دوای وەرگرتنی لێدوان، لەگەڵ موەکیلەکانی بە زمانی کوردی قسە دەکات. بەو بۆنەوە هێزە ئەمنییەکان بە ئاتش و موەکیلەکانی دەڵێن:"ئێمە لە کوردی تێناگەین، بە تورکی قسە بکەین" و کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.

ئاتیش، لەگەڵ هاوکارێکی، سەبارەت بە ڕووداوەکەوە گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار دەکەن، دواتر لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی بالکلگۆل لە شاری ڕحا  ڕاپۆرتی دەستدرێژیکردنەکە وەردەگرن، ئاتش بە تۆمەتی"بە ئەنقەست بریندارکردن و ڕێگەنەدان بە ئەنجامدانی کارەکانی" لە داواکاری گشتی ڕحا سکاڵای لەسەر هێرشبەرەکان تۆمارکرد. لە داواکارییەکەدا داوای لێکۆڵینەوە لە کامێراکانی ناو بنکەی پۆلیس کراوە و ئەو کەسانەی ناسنامەیان دەستنیشان کراوە سزا بدرێن.