سەربازانی تورک لە وان کەسێکیان کوشت
لە گەڕەکی ئاڤزێرکێی ناوچەی سەراڤ لە وان، سەعیدخان دوردو لە ئەنجامی تەقەکردنی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە، ژیانی لەدەستدا.
لە گەڕەکی ئاڤزێرکێی ناوچەی سەراڤ لە وان، سەعیدخان دوردو لە ئەنجامی تەقەکردنی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە، ژیانی لەدەستدا.
سەعید خان دوردو تەمەن ٤٠ ساڵ لە گەڕەکی ئاڤزێرکێی ناوچەی سەراڤ/ مەحمودی لە وان لەلایەن سەربازانی تورکەوە تیرۆرکرا.
دوردو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠ بە ئەسب بەرەو ناوچەی رێگەی لاز دەرۆیشت، لەسەر رێگەی گەڕەکی ئاڤروک لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی تورکەوە تەقەی لێکرا و ژیانی لەدەستدا.
بە وتەی شایەتحاڵان کاتێک ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە تەقەی لە دوردو کردووە، لە ئەسبەکەی کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە. بە گوێرەی زانیارییەکان دوردو سەربازی سەختی برینەکانی ماوەیەکی زۆر لە شوێنی رووداوەکە هێڵراوەتەوە و دواتر بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە قەلقەلی.
بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە و لە ناو رێگادا سەعیدخان دوردو ژیانی لەدەستداوە. تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەشی توێکاری نەخۆشخانەی وان.