سەربازێکی خەڵکی ئامەد بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا

سەربازێکی خەڵکی ئامەد بە ناوی ئیبراهیم مەشە لە دیلۆک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.

ئیبراهیم مەشە تەمەن ٢٠ ساڵ، کە لە سەربازیی ناچاریدا بوو بۆ دەوڵەتی تورک، لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا لە زیندانی جۆری ئیی دیلۆک دا پاسەوان بووە، لە شوێنی پاسەوانەیەکەیدا خۆی کوشتووە.

تەرمی مەشە لە گەڕەکی ئۆیالی ئامەد بە خاکسپێردرا، بەڵام رێگای گوڕستانی ئامان، کە مەشەی تیایدا بەخاک سپێردراوە، بە رووی هاووڵاتییاندا داخرا و رێگریش لەو کەسانە دەکرێت، کە دەیانەوێت زانیاری و لێدوان وەربگرن.

ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی کورد لە ناو سوپای تورک دا سەربازیی ناچاری و زۆرەملێ دەکەن و بە شێوەیەکی گوماناوی گیان لە  دەست دەدەن، یان دەکوژرێن. پێشتر لە ناو سوپای تورک دا ئەوە سەلمێندرابوو، کە بەشێک لە گەنجان لە ناو ئەو سوپایەدا لە پشتەوە فیشەکیان لێدرابوو، بەڵام سوپای تورک رادەگەیاندبوو، "خۆیان کوشتوە".

ژ.ت