سەردانەکانی شاندەکەی کەنەکە لە سلێمانی بەردەوامە

لە چوارچێوەی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی کەنەکە لەگەڵ پارت و لایەنەکان لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردیی سووریای کرد.

 

ئەمڕۆ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کە پێکهاتبوو لە هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە زەینەب موراد، ئەندامانی کەنەکە ڕەفیق غەفوور و شەهلا عەفید، لە شاری سلێمانی سەردانی نوێنەرایەتی حزبی دیموکراتی  پێشکەوتنخوازی کوردیی سووریایان لە باشووری کوردستان کرد، نوێنەری حزبی دیموکراتی  پێشکەوتنخوازی کوردیی سووریا لە شاری سلێمانی، عەلی شەمدین پێشوازی لە شاندەکە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕان و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان و سوریا و بەتایبەت ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و گەلان تاوتوێ کرا. هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بنیاتنانی یەکێتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی کورد، هەروەها وتوێژیان کرد دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی کەنەکە لە باشووری کوردستان.