دوای ١٨ی ئادار سوپای عێراق لە دژی شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، تاوەکو ئێستا دۆخەکە بە تەواوەتی ئارام نەبووتەوە. بە پێی مەزنەکانی ئێزدییەکان و هەروەها کۆمەڵگەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، لە چاوپێکەوتنەکەدا 'هیوا'ی ئازاد کردنی شەڕڤانانی دا بوو، لەسەر ئەمەش وەچانیان بە چالاکییەکان دابوو، بەڵام سەرەڕای بەڵێنەکانی ئێراق کە دابووی، داواکارییەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی تاوەکو ئێستا ٥ شەڕڤانی بە دیل گیراو ئازاد نەکراوە.
چالاکی و ڕێپێوانی خەڵکی شەنگال بەردەوامە. دوێنێ باوەڕدارانی ئێزدی بانگەوازیان لە ئێراق کرد و داوایان کرد گوێ لە داواکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن. ئەمڕۆ دەستەی عەشیرەتەکانی شەنگال لە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییەکانی ئێزدی پێک دەهات، دەبارەت ئەم بابەتە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا، ڕاستەوخۆ بانگەواز لە سەرۆک وەزیران محەمەد شەیاع سودانی کرا.
ڕاگەیاندراوەکەی دەستەی عەشیرەتەکان لە لایەن سەرۆکی عەشیرەتی سمۆقیان سەید ملحمەوە بە زمانی عەرەبی خوێندرایەوە. لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هەمووکەسێک بینی کۆمەڵگەکەمان لە ساڵی ٢٠١٤دا بە چ دۆخێکدا تێپەڕی، ڕووبەرووی هەزاران جۆری ئەشکەنجەدان بوویەوە. بە هەزاران کەس لە شوێن و زێدی خۆیان کۆچبەربوو، ڕێگە نادرێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. تاوەکو ئێستاش لە زۆرێک لە مافەکانیان پێشێلکراوە."
لە بەردەوامییدا سەید ئاماژەی بەوەدا بناغەی هەموو ئەم پرسانەی ساڵانی دواییدا ڕوودەدەن، ڕێکەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمە کە لەگەڵ پەدەکەدا واژۆکراوە و گوتی: "باوەڕمان بە هێز و ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بەهێزە. وەک پێکهاتەکانی شەنگا لەو باوەڕەداین، ئەو ڕێکەوتنەی نێوان بەغداد-هەولێردا واژۆکرا ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی و نوێنەرێتی ئەو تێدانەبوو، بوون بە هۆکاری ئەوەی لە شەنگال کێشەکان قوڵ ببنەوە و ئارامی شەنگال تێک بچێت. ئەمەش لە پەدەکەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەیەوێت بوونی خۆی لەسەر کۆمەلگەی ئێزدی بسەپێنێت. ئەم ڕێکەوتنە لە سەردەمی کازمی واژۆ کرا و ئامانجی گەڕانەوەی پەدەکە بوو بۆ هەرێمەکە."
وتیشی: "بەڕێز سەرۆک وەزیران، لە تۆ و دەوڵەت هیواداربووین، کۆمەڵگەی ئێزدی کە گیانی خۆیان لە پێناو ئەم خاکەدا بەخشی پیرۆز بکەن و بە ڕێزدارییەوە نزیک ببنەوە، بەڵام لە ١٨ی ئاداردا ٥ نەوەی ئەم کۆمەڵگەتان زیندانی کرد کە لە هەموو هەلومەرجێکی سەختدا بەرخۆدانیان کرد و خاکی خۆیان پاراست."
سەید ملحم لە ئێراقی داواکرد بە زووترین کات شەڕڤانانی یەبەشە کە نەوەی ئەوانن ئازاد بکرێن و بەمجۆرە ڕاگەیاندراوەکە کۆتایی هات: "لە کۆتاییدا بانگەواز دەکەین بە زووترین کات زیندانی کراوانمان ئازاد بکرێن و سنورێک بۆ ئەم کارە ناسایایی و نادادیانە دابنرێت. هەرگیز لە بەرانبەر ئەم زوڵمەی لە بەرانبەر کۆمەڵگەکەمان دەکرێت بێدەنگ نابین."