ڕاپۆرتی نەورۆزی ئامەد: چەندین جار مافەکانی مرۆڤ پێشێل کراون
نووسینگەی ئامەد و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە) ڕایگەیاند لە ئاهەنگی نەورۆزدا لە ئامەد چەندین جار مافەکانی مرۆڤ پێشێلکراوە و داوای کرد ئەو پۆلیسانەی پێشێلکارییان کردووە دادگایی بکرێن.
نووسینگەی ئامەد و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە) ڕایگەیاند لە ئاهەنگی نەورۆزدا لە ئامەد چەندین جار مافەکانی مرۆڤ پێشێلکراوە و داوای کرد ئەو پۆلیسانەی پێشێلکارییان کردووە دادگایی بکرێن.
لە ڕاپۆرتەکەی نووسینگەی ئامەد و ئۆهەدەدا ئەم خاڵانە دەستنیشان کراون:
"لە خاڵی پشکنینی ژنان داوا لە ژنان کرا دوگمەی کراسەکانیان بکەنەوە و ژنان گێچەڵیان پێکراوە .
*هاووڵاتیان بە جل بەرگ کوردی سەوز، سوور و زەرد کە تاوان نییە، بە پاساوی 'جلی سەربازییە' ڕیگەیاننەدا بچنە ئاهەنگەکەوە.
*هێزەکانی ئاسایش هەوڵیاندا ئەم مافی کەلتووری کوردان و مێژووی کوردان تاوانبار بکەن و پێش دەستبەسەرکردن بەبێ ڕێگە پێدان وێنەی هاووڵاتیان بەم جلانەوە گیراوە.
*منداڵان بەم جل و بەرگانەوە ڕژانە گۆڕەپان سەرەتا وێنەیان گیرا، پاشان دەستبەسەرکران. ڕووبەڕووی مامەڵەیەکی خراپ بوونەوە.
*ئەو هاووڵاتی و منداڵانەی دەیانویست بە شاڵ و کڵاو و کراس و جل و بەرگی گەلی کوردی دێرینەوە و جل و بەرگی نەتەوەیی بچنە ناو گۆڕەپانەکەوە، ڕووبەڕووی نەفرەت و گوتەی جیکاری لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بوونەوە، بۆ چوونە گۆڕەپانەکەش ئاستەنگیان بۆ دروستکرا، دەستبەسەرکران و ڕووبەڕووی ماڵەی خراپ بوونەوە.
*هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە، بەڕێوەبەری هەرێمی، پرۆتۆکۆڵ، ڕاگەیاندن و هاووڵاتیانیش کە جل و بەرگی کوردیان لەبەر کردبوو، دەستبەسەرکران.
*لە کاتی دەستبەسەرکردان بە سەدان کەس لە ئۆتۆمبێلدا راگیران و رووبەڕووی ماڵەی خراپبوونەوە. چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە ڕێگری لێکرا.
*لە بەرانبەر ئەو هاووڵاتیانەی ئاڵای هەرێمی کوردستان، جل و بەرگی نەتەوەیی و ئاڵای تۆپی پێی هەرێمەکەیان هەڵگرتبوو ڕێگری کرا.
*دەستبەسەرکردنەکان لە تەواوی ئاهەنگی نەورۆز بەردەوام بوو، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو ئۆتۆمبێل ڕاگیراون بەبێ ئەوەی ناویان تۆمار بکرێت و دواتر ئازادکران، بەشێک لە هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێل لە نزیک گۆڕەپانەکە ڕاگیران، بەشێک لە هاووڵاتیانیش لە بنکەی پۆلیس بە دەستبەسەکراوی مانەوە. بەلایەنی کەمەوە ٢٠٠ کەس ڕووبەڕووی ئەم ڕێکارە بوونەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا گوترا "مافی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانە ئاشتییانەیە" و "قەدەغەی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ" پێشێکراوە. هەروەها ئەم پێشنیارانە کرا: "دەبێت دەرهەق بە هێزەکانی ئاسایش کە بە ئارەزوومەندانە هاووڵاتیانیانی دەستبەسەردەکرد و مامەڵەی خراپیان دەکرد لێپرسینەوە یاسایی و ئیداری دەست پێ بکات."