دانیشتوانی حەلەب بە ڕێپێوانێک کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکانیان شەرمەزار کرد

لە گەڕەکەکانی شێخ‌مەقسود و ئەشرەفیەیی شاری حەلەب بە پێشەنگایەتی ژنان بۆ پشتیوانیکردن لە دانیشتوانی کەناراوەکانی سووریا ڕێپێوانیان ئەنجام دا.

ڕێکخستنی کۆنگرە ستاری حەلەب بە ئامانجی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکووژی کەناراوەکانی سەر عەلەوییەکان ڕێپێوانێکی ئەنجام دا. دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ‌مەقسود و ئەشرەفیە، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداری ڕێپیوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکە وێنەیەکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ وەک سیمبوڵی ڕزگاری مرۆڤایەتی لە پێشەوەیی ڕێپێوانەکە بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم هۆڵی ٨ی ئاداری شێخ‌مەقسود دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای کۆنگرە ستار بەرزکرایەوە و لە گەڵییدا پانکارت بەنووسینی "دەمانەوێت ئەنجامدەرانی کۆمەڵکووژیەکە دادگای بکرێن"، "لە مردن گەورەترین و ناترسین" و " ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.

بەجۆرە بە جۆشەوە ڕێپێوانەکە تا فولکەی شەهید گولێ سەلمۆ بەردەوام بوو، لەوێ گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و خولەکێک تەرخان کرا بۆ ڕێزلێنان لە یادی شەهیدان. دواتر ئەندامی دەستەیی بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆنگرە ستار مونا گەبەک قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر کۆمەڵکووژییەکانی دژ بە ژنان و گوتی: "ئامانجی هەموو کۆمەڵکووژییەکان شکاندنی ئیرادەی ژنان، بۆیە هەموو کات لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین."

دواتر ئەندامی دەستەیی بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردەیی پەیەدە مەیادە عەربۆ قسەیکرد و لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر ئەو گۆڕانکارییانەیی کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە ڕوویان داوە و گوتی: "کۆمەڵکووژی سەر عەلەویی و دانیشتوانی کەناراوەکانی سووریا درێژکراوەی ئەو گۆڕانکارییە مەترسیداران. داوا لە هەموو ژنان دەکەین پێکەوە لە دژی کۆمەڵکووژییەکان ئیرادەمان بەهێزتر بکەین."

گردبوونەوەکە بە گوتنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتای هات.