لە حەسەکە بە ئۆپەراسیۆنێک چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

قەسەدە ڕایگەیاند بە ئۆپەراسیۆنێکی تیمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان (تۆل) لە حەسەکە چەتەیەکی داعشییان بە ناوی ئەبو غازی دەستگیرکردووە و دەستییان بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی سەربازییدا گرتووە.

ئۆپەراسیۆنی تۆل

لە ڕاگەیاندراوەكەی قەسەدەدا هاتووە: "دوێنێ تیمی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندی تویمین كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەسەكە ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجامدا.

پیشتر هێزەكانمان زانیارییان لەسەر جموجۆڵ و چالاكییەكانی زاهیر كایدی فیانی چەتەیان كۆكردەوە، كە ناسناوی "ئەبو غازی"ـی لێنراوە، هەڵیانكوتایە سەر شوێنەكەی و دەستگیریان كرد.

زاهیری ئەندامێكی چالاكی داعشە و كاری كردووە بۆ دەركردنی چەتەكان بەتایبەت ژنانی داعشی لە كامپی هۆل."

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەكانمان قەسەدە دەستیان بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی سەربازیی ئەو چەتەیەدا گرت، کە ئەم کەرەستە و چەکانەیە:

١- دوو چەكی كڵاشینكۆڤ

٢- ١٠ مەخزەنی چەكی كڵاشینكۆڤ

٣- دوربینێكی سەربازی."

لە کۆتاییدا قەسەدە ئاماژەی بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کردووە و هاتوو: "هێزەكانمان دووپاتی دەكەنەوە كە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەكانیان دژی ئەو چەتانە تا ئەوكاتەی لەناودەبرێن و بەتەواوی و بنبڕ دەكرێت، هاوكات پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەكەن."