کامپەینی هاوکارییەکانی ئێدارەی خۆبەڕێوەبەری گەیشت بە هەزاران عەلەوی

وەک هاوکاری و هاوخەمییەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کامپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ گەلی عەلەوییەکان دەستپێکردبوو، دوای ئەوەی دووچاری قڕکارییەکانی هەتەشە بوونەوە. هاوکاریەکان لە ڕێگەی مانگی سووری کوردییەوە گەیندرا بە هەزاران هاوڵاتی عەلەوی.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیکردبوو بە هەڵمەتیی کۆکردنەوەی هاوکاری و پشتگیرکردنی گەلی عەلەویی کە لە ژێر هەڕەشەی هێرشە قڕکارییەکانی هەتەشەدا بوون. دوای شەش ڕۆژ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هاوکارییەکانی کامپینەکەی گەیاندە هەزاران هاوڵاتی گەلی عەلەوی. لە بەرانبەردا گەلی عەلەوی داوای لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد درێژە بە پەیوەندییەکانیان بدەن و بەهێزتری بکەن.

لە کامپینەکەدا ئەم پێویستییانە گەیاندران:

لە چوارچێوەی کامپینەکەدا ٨ هەزار و ٥٠٠ کارتۆنی هاوکاری، ٣٥٠ تەن ئارد، ٦ هەزار کارتۆنی خۆراک و ٢ هەزار و ٥٠٠ کارتۆنی پێداویستییەکانی پاککردنەوە کۆکرانەوە.

کاروانی هاوکارییەکان لە ٦ی ئادارەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە کەوتەڕێ و دوای ٦ ڕۆژ ڕادەستی هاوڵاتیانی لازقیە، جەبلێ و بانیاس کران.