بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شەهید دژوار بە خاکسپێردرا

شەڕڤانی قەسەدە دژوار قدوربەگ (محەمەد ئۆسێ) کە لە بەرخۆدانەکانی دێر حافردا شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە قامیشلۆ سپاردەی خاک کرا.

مەراسیمی شەهید

شەڕڤانی هێزەکانی سوریا دیموکراتیک (قەسەدە) دژوار قدوربەگ (محمەد ئۆسێ) کە لە ٢٤ی ئادار لە بەرخۆدانی دێر حافردا شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سۆرخان سپاردەی خاک کرا. لە مەراسیمەکەدا وێڕای ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر، ئەندامانی ڕێخکراوە مەدەنییەکان، پارتی سیاسی، ڕیشسپیانی کورد و عەرەب، نوێنەرانی دەزگا و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئامادە بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد. دواتر ئەندامی ئەنجوومەنی بنمەماڵەی شەهیدان حسێن ئەل قەیسەر دوای سەرساغیکردن لە بنەماڵەی هێژای شەهید گوتی: "شەهیدانمان بۆ ئازادی و شکۆی گەل لەدژی هێرشە داگیرکارییەکان گیانیان دەبەخشن، هەرچەندی بڵێین لە ئاست تێکۆشانیاندا نییە."

دواتر لەسەر ناوی هێزە سەربازییەکانی شاری قامیشلۆ نەزیر سۆفی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەرێمەکە بە قۆناغێکی کاریگەردا تێپەڕ دەبێت و گوتی: "شەڕڤانانمان لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک داستانی ئەفسوناوی دەنووسنەوە. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە ببینە قەڵغانی پاراستی گەلەکەمان."

دوای تەواو بوونی قسەکان، بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای شەهید کرا. تەرمی شەهید بە گووتنەوەی درووشم و هەلهەلەی سەرکەووتنی دایکانەوە سپاردەی خاک کرا.

سبەی کاتژمێر ١٠:٠٠ لە پێش ماڵی شەهید درژوارد لە گەڕەکی قدوربەگی شاری قامیشلۆ پرسەی سەرەخۆشی دادەنرێت.