چالاکیی ئێشکگری بەنداوی تشرین بە جۆشەوە بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٨٠ ڕۆژە بە جۆش و بڕیاردارییەوە بەردەوامە.

بەرخۆدانی تشرین

بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆهەڵاتی سوریا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە.

چالاکییەکە ڕۆژانە لە شێوەیی نۆرەی ئێشكگری هەر جارە و لەلایەن گەلی هەرێمێکەوە بە مانەوە لەسەر بەنداوەکە ماوەی ٨٠ ڕۆژ بەردەوامە.

دوێنێ دانیشتوانی شارەکانی دێرک، گرکێ لەگێ و چلاخای کانتۆنی جزیرە بۆ بەشداربوون لە چالاکی بەرخۆدانی ئێشکگری گەیشتنە بەنداوی تشرین.

گەل بە گەشتنیان بە بەنداوەکە دەستییان بە چالاکییەکانینان کردووە و بڕیاری پاراستنی بەنداوەکەیان لە هێرشەکان دووپاتکردەوە.