سەڤیم ئاکداغ ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە دەستگیرکرا

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە، سەڤیم ئاکداغ دەستگیرکرا.

 بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ، پۆلیس لە شەش شاردا هەڵیکوتایە سەر ماڵان. لە هەڵکوتانەکانی پۆلیس دا لە ناوچەى فارقینی ئامەد نارین دۆنمەز و لە ناوچەى پەیاسی ئامەد ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە سەڤیم ئاکداغ دەستگیرکران.

بڕیارە دۆنمەز و ئاکداغ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ببرێن بۆ ئەنقەرە، چونکە لە ئەنقەرەوە داوای دەستگیرکردنیان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پێشتریش ١٤ کەسی تر بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو و تاوەکو ئێستا ٨ کەسیان دەستگیرکراون.

ژ.ت