سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی فسفۆر هێرشی کرد

سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و تۆپی فسفۆر، ٢٥ جار هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدان لە دەورەبەری گوندی سیدای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی فراوانبوونی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە؛

" لە هەرێمی زاپ؛

٢٣ی شوبات داگیرکەران بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن، بە چەکی قورس وڵامیان دایەوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو؛

٢٣ی شوبات لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە نزیک لە گوندی سیدا، ٢٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و تۆپی فسفۆری کە لەلایەن تانکەکانەوە تەقێندران، بۆردومانو تۆپباران کران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٢٣ی شوبات گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامیدی و گردی بەهار، دەورەبەری گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامیدی، ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.

٢٣ی شوبات گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و گردی جوودی و سەنگەرەکانی بەرخۆدان، لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامیدی، ٨٣ جار بە ئۆبۆس، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران."

ف.ق