سوپای عێراق گەنجێکی بریندار کرد
لە مەخمور، سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەر خەڵک و گەنجێکی بریندار کرد.
لە مەخمور، سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەر خەڵک و گەنجێکی بریندار کرد.
دووبارە سوپای عێراق هەوڵدەدات کەمپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی (مەخمور) تەلبەند بکات، بۆ ئەم مەبەستە بە زرێپۆش و چەک و پۆلیس و هێزە تایبەتەکانەوە کەمپەکەی گەمارۆداوە، هێشتاش بەرخۆدان و ڕێگری گەل بەرامبەر سوپاکە بەردەوامە.
سوپای عێراق دەیەوێت قولەی چاودێری لەدەوری کەمپەکە جێگیر بکات و کەمپەکە تەلبەند بکات، بەڵام گەلی کەمپەکە بەرەنگاری ئەم هەوڵە بوونەوە، لە ئاکامدا سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەریان و گەنجێک بریندار بوو.
تا ئێستا بەرخۆدانی گەلی مەخمور دژی ئەم هەوڵە بەردەوامە، هێشتا سوپای عێراق هێزەکەی لە دەوری کەمپەکە نەکشاندۆتەوە و هەوڵی گەمارۆدانی دەدات.
ف.ق