سوپای عێراق جارێکی دیکە هەوڵی دا بە جوڵاندنی هێزی سەربازی مەخمور گەمارۆ بدات

سوپای عێراق جارێکی دیکە هەوڵی دا بە جوڵاندنی هێزی سەربازی گەمارۆی کامپی پەنابەرانی مەخمور بدات.

سوپای عێراق لە ۲۰ی ئایارەوە هەوڵدەدات کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەمارۆ بدات و بە تێلی دڕکاوی تەلبەندی بکات و بورجی چاودێری لە کامپەکەدا دروست بکات.

لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ خەڵکی مەخمور بۆ ماوەی ٩ ڕۆژە بەرخۆدان دەکەن و ڕێگە بە سوپای عێراق نادەن کامپەکەیان گەمارۆ بدات. هێزەکانی عێراق جارێکی دیکە هەوڵ دەدەن دەست بەسەر سەرچاوەی ئاو و بیرە ئاوەکانی کامپەکەدا بگرن و ڕێگە نەدەن ئاو بە کامپەکە بگات.

بەرخۆدانی گەل لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی سوپای عێراق دا بەردەوامە.

ژ.ت