سوپای عێراق لە دەوری کەمپی مەخمور خەندەق لێدەدات

جموجووڵی سەربازی و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی سوپای عێراق لە دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی مەخمور زیاتر بڵاوەیان پێکراوە و دەوروبەری کەمپەکە خەندەق لێدەدات.

سوپای عێراق سەرلەبەیانی ٢٠ ئایار بە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێڵی سەربازی و زرێپۆش هەڵیکوتایە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور و هەوڵیدا کەمپەکە تەلبەند بکات و قولەی سەربازی دروست بکات.

بۆیەش دانیشتوانی کەمپەکە رێگریان کرد و سێ رۆژە خەڵکی کەمپەکە چادریان هەڵداوە و دەستیان بە چالاکی ئیشکگری کردووە.

ئەمڕۆ ئێوارە جموجووڵی سەربازی سوپای عێراق زیادی کردووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەو رێگەیەی کە لە باقرتێوە دەچێتەە مەخمور بە تەواوی گیراوە. هێزێکی زۆر لە هەرێمەکە کۆبووەتەوە.

هەروەها لە دەوروبەری کەمپەکە بلدۆزەرەکانی سوپای کار دەکەن و نازانرێت سەنگەر دروست دەکەن، یاخود خەندەق لێدەدەن.

ف.ق