سوپای تورک لە باگۆک دەستی بە ئۆپراسیۆن و بۆردومانی چڕ کردووە

لە داوێنی چیای باگۆک لە سنووری ناوچەی نسێبینی مێردین سوپای تورکی داگیرکەر بە هەزاران سەربازەوە دەستی بە ئۆپراسیۆن و بۆردومانی چر کردووە. ناوچەکە بە زۆرەملێ چۆڵکراوە.

سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە داوێنی چیای باگۆک بە هەزاران سەربازەوە دەستی بە ئۆپراسیۆن کردووە. ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەرەو ناوچەکە گواستراونەتەوە و لە چەندین ناوچە سەنگەر لێدراون.

سەرلەبەیانیس هەلیکۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە. ئەو شوانانەی هەوڵیاندا مەڕوماڵاتەکەیان لەو ناوچەیە بلەوەڕێنن رێگرییان لێکرا و گەڕێندرانەوە بۆ ماڵەکانیان. بە هاووڵاتیانیش راگەیەندراوە کە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

لوتکەی چیای باگۆکیش چەندین جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.

هەروەها راگەیەندرا کە لە لای میدیادەوە ژمارەیەکی زۆر بەکرێگیراو و سەرباز گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکە.

هـ . ب