سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی فسفۆڕ هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ١٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراوی فسفۆڕ هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە دەوروبەری گوندی سیدای هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.
سوپای تورکی داگیرکەر ١٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراوی فسفۆڕ هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە دەوروبەری گوندی سیدای هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.
راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە هەرێمی زاپ؛
٢١ی شوبات کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی داگیرکەران تەقەمەنیان لە سەنگەرەکانی بەرخودانی ئێمە جێگیرکرد. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بە سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٢١ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ١٧ جار بە تۆپی قەدەغەکراوی فسفۆڕ لە رێگەی تانکەوە بۆردومان کران. هەروەها کەلوپەلی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێل سوتێندران و هەوڵ درا دووکەڵەکەی بکرێتە ناو سەنگەرەکانی بەرخودانەوە.
٢١ی شوبات دەوروبەری گوندی بێپاڵانی قەندیل یەک جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
٢١ی شوبات گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، لە نزیک گوندی سیدا و چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٣٦ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانمان بۆردومان کران".
هـ . ب