سی پی تی ڤیدیۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە
تیمەکانی ئاشتیی مەسیحی (سی پی تی / CPT) ڤیدیۆی پێشێلکاری و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیایان لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.
تیمەکانی ئاشتیی مەسیحی (سی پی تی / CPT) ڤیدیۆی پێشێلکاری و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیایان لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.
تیمەکانی ئاشتیی مەسیحی (CPT) سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە. ڤیدیۆکە داگیرکاری و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان نیشان دەدات.
بەگوێرەی ڤیدیۆکە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گوندی هروری باشووری کوردستان ٤ بنکەی سەربازیی دروستکردووە.
هاوکات سی پی تی سەرنجی ڕاکێشایە سەر بە ئامانج گرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا.
لە ڤیدیۆکەدا ئەوە بە ڕوونی دیارە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج و بۆردمانیان دەکات.
ژ.ت