سیامەند معینی لە کلاب هاوس وڵامی پرسیارەکان لەبارەی پارتەکەوە دەداتەوە

سیامەند معینی هاوسەرۆکی پژاک، رۆژی ١٧ی کانونی دووەم لە کلاب هاوس وڵامی پرسیارەکان لەبارەی پارتەکەی و پرسەکانی رۆژەڤ دەداتەوە.

کۆمیتەی دیپلۆماسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە دەرەوەی وڵات لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە رۆژی دووشەممە ١٧ی کانونی دووەم، سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پژاک لە کلاب هاوس بەشداری دانیشتنێک بە ناوی ' پژاک پێشەنگی بەدیهێنانی وێژمانێکی نوێیە' دەکات.

دانیشتنەکە کاتژمێر ١٩ بە کاتی ئەروپا و کاتژمێر ٢١:٣٠ بە کاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کلاب 'پژاک پرێش – PJAK PRESS' ئەنجام دەدرێت.

ف.ق